هه‌ورامان علیهاورێیهکی فنله‌ندیم هه‌یه، به ناوی "هانو هالاوهری" ئه‌و ناو نیشانه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی ئه‌وه .ئه‌و مرۆڤێکی چالاکی بواری به‌رگریکردنه له مافه‌کانی په‌نابه‌ران و نوسه‌رێکی ناسراوه ، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی کاینوندا، ئه‌و خۆی به دۆستی کورد ده‌زانێت ، پێیوایه کورد یه‌کێکه له پێکهاته بنه‌ره‌تیه‌کانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی عادلانه کێشه‌ی کورد، مه‌حاله ئارامی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا به‌رپا بکرێت. ئه‌و خۆی ئاگاداری چه‌ند روداوی گرنگی مێژووی تازه‌ی ئێمه‌یه ، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی منیشه‌وه چه‌ند زانیاری تریش، له‌وانه له سه‌ر روداوه‌کانی 17 سالی رابردوی باشوری کوردستانی ، به‌ده‌ست هێناوه. هه‌فته‌ی رابردو له‌وه ئاگادارم کرده‌وه، که دادگایی تاوان بارانی مه‌رگه‌ساتی هه‌له‌بجه به‌رێوه‌یه، زۆر خۆشحال بوو به‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌م روداوه مه‌زنه‌یه، ئه‌و پیش‌تر له‌سه‌ر تاوانی هه‌له‌بجه زانیاری هه‌بوو ، من زۆر مه‌سه‌له‌م له سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته بۆ باسکردبوو، وه‌لامی زۆرێك له پرسیاره‌کانیم دابویه‌وه، داوای لێکردم که له ساته‌وه‌ختی دادگایی کردنه‌که‌دا ئاگاداری بکه‌م ، ئه‌و هه‌موجارێک ده‌گوت ئه‌وه‌ی له هه‌له‌بجه‌دا رویداوه، له کاره‌ساته‌که‌ی ناکازاکی و هێرۆشیما که‌متر نیه ، ئه‌وه‌ی له ئه‌نفالدا روی داوه له هۆلۆکۆسی جوله‌که‌کان که‌متر نیه، خودی پشتگوی خستنی ئه‌م روداوه مێژوویانه له مێژووی مرۆ ڤایه‌تیدا نیشانه‌ی له‌ده‌ستدانی دادپه‌وه‌ریی و مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه!.
چوارسال له‌مه‌و به‌ر له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که بۆ په‌نابه‌ران و کۆچ‌کردوان له ناوچه‌ی کاینون که ده‌که‌وێته ناوه‌راستی فینله‌ندا، رێکخرا بوو من هانوم ناسی ، هه‌رکه زانی من کوردم ، زۆر لێم نزیک بویه‌وه ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وکات من که‌مێك زمانی فنله‌ندیم ده‌زانی هه‌رچی چۆنێک بوو ، که‌مێك ئنگلیزی و که‌مێك فنله‌ندی له یه‌کتری حالی ده‌بووین. له‌و رۆژه‌وه په‌یوه‌ندیمان به‌هێزه و هاتوچۆی خێزانی به‌رده‌واممان هه‌یه. رۆژی ده‌ست پێکردنی دادگاییکردنه‌که ، هانوم ئاگادارکرد .. ، به په‌له هات بۆلام ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وتی : فلانی من زۆر بروام به‌م دادگاییه‌ی عێراق نیه، به‌لام له هیچ باشتره، له‌و عێراقه‌دا ئه‌مه‌ش هه‌بێت هه‌ر باشه! هه‌ردوکمان به دیار سهتهلاتهکهو ههلتروشکابووین ، که دادگاییه‌که ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌نگاو به هه‌نگاو .. ره‌وتی دادگایی کردنه‌که‌م بۆ وه‌رده‌گێرا ، راستیه‌که‌ی هه‌ر له سه‌رتاوه زۆر نیگه‌رانی ئه‌و کهسهبوم که مرافهعی ده‌کرد ، ئه‌و به‌رێزه هه‌م به ئایه‌تی قورئان ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌م مرافهعهکهشی زیاتر شیریکردنی ئاینی ئیسلام بوو، نازانم له بیری چوبوو یان به ئه‌نقه‌ست بیری خۆی ده‌برده‌وه که ده‌یان هه‌زار ژن و مندالی دێهاته‌کانی کوردستان ، به پێی حوکمه‌کانی هه‌ر ئه‌و قورئانه ئه‌نفال کران، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی وهرگێرهکهش بووم ، هه ستم ده‌کرد کاکی وه‌رگێر وه‌ك فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی و کارێکی رۆتینی و ناچاری جێبه‌جێ ده‌کات! جگه له‌وه‌ی وه‌رگێرانه‌که‌ی ناته‌واو بوو هه‌ندێك جار که‌متر له نیوه‌ی وته‌کانی داده" فاتمه" وه‌رده‌گێرا ،من له‌گه‌ل گیرانه‌وه‌ی شایه‌د حالهکهدا ده‌یان و سه‌دان بیره‌وه‌ی تال له مێشکمدا ده‌وروژان ، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ، ئه‌گه‌رچی زۆر هه‌ولم دا خۆم راگرم ، که‌چی فرمێسک به چاوه‌کانما جۆگه‌له‌یان به‌ست ، له گه‌ل وته‌کانی" داده فاتم "هدا دیمه‌نی لاشه‌ی ئاوسا و رهشههلگهراوی مندالان و پیرو جه‌وانی شاره‌که‌م تێکه‌لاو به که‌لاکی ئاژه‌ل و باقی بالنده‌کان ده‌هاته‌وه به‌ر چاو ، جار‌و بار له داخی کاکی وه‌رگێر ، ده‌ماره‌کانی له شیم گرژدهبون ، "هانو" که له په‌ناما دانیشتبوو ، هه‌ستی به‌وه کردبوو، لێی پرسیم ، منیش بۆم باسکرد ، ئه‌و له من توره‌تر بوو ، وتی چۆن ده‌بێت مه‌سه‌له‌یه‌کی واگه‌وره به‌م شێوه‌یه ئاماده‌یی بۆ بکرێت ، ناکرێت له پێج ملیۆن کورد له عێراقدا دوو وهرگێری شاره‌زا و خاوه‌ن ته‌جروبه په‌یدا نه‌کرێت، مه‌گه‌ر کورده‌کان ئێسته حکومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تیان نیه ؟! من به جۆرێك شۆک بوبوم وه‌لامم نه‌بوو..نهم ویست پێی بلێم .. ئاخر له کوردستانی ( ئازاد‌دا) کاسانی وا به‌رپرسن، ئاماده‌ن نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال ، به‌لکه ئاماده‌ن مێژوو شوێنه‌وار ورابردو ئێستا و داهاتوی ئه‌و وولاته به دفتهرێك دۆلار بگۆرنه‌وه...ئاخر مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی رۆژانه فه‌رهودی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م کۆمهکگایه ده‌که‌ن چیان که‌متره له‌وانه‌ی ئه‌نفالین کردین ؟......مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌لاتدارن ، به نامه‌ی فه‌رمی و ئیمزای خۆیان به‌رگریان له نزار خه‌زره‌جی که سوپاسالاری عێراق بوو نه‌کرد! مه‌گه‌ر وه‌فیق سامه‌رایی که له‌وکاته‌دا تاوانه‌کان ئه‌نجام دران، لێپرسراوی ده‌زگا به‌د ناوه‌که‌ی هه‌والگری به‌عس نه‌بوو، که‌چی له جیاتی لێپرسینه‌وه ،پۆستی راوێژکاری سه‌رۆك کۆماریان پێبه‌خشی ....مه‌گه‌ر تاوانی ئه‌نفال و جینۆ سایدی میلله‌تێکیان تا ئاستی هه‌له‌شه‌یی و سه‌ره‌رۆیی چه‌ند که‌سی وه‌ك سه‌دام و علی کیمیاوی بچوك نه‌کرده‌وه!...کاتێك دادوه‌ر محمد عرێبی رایگه‌یاند" له رێكه‌وتی 25/10/2008 ئاسایشی گشتی (سلێمانی) نوسراوێكیان ئاراسته‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق كردوه و تێیدا ئه‌وه‌یان خستۆته رو كه ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی به ناوی (تارق ره‌مه‌زان) پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه، له كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا له نه‌خۆشخانه له ده‌ست هێزه‌كانیان هه‌ڵهاتوه، بۆیه ئاماده‌ی دادگاییكردنه‌كه نابێت". بێئاگایانه هه‌ستامه سه‌ر پێی ، چه‌ند جنێوی ته‌رم ئاراسته‌کردن!! هاورێ فنله‌ندیه‌که‌م به چاوی نا باوه‌ره‌وه سه‌یری ده‌کردم و لێپرسیم بۆ وا ههلچوی ، من هیچ وه‌لامێکم شك نه‌ده‌برد ،ژیلا کچه یانزه سالهکهم له دنیای مندالی خۆیدا ون بوو بو بێ‌ئاگا له‌و ئازاره‌ی له ناخه‌وه بابه‌ی ههلدهقرچان ، چه‌ند مه‌تر له‌ولای ئێمه خه‌ریکی وێنه‌کردن بوو،راچه‌نی. ئه‌و ماجه‌راکه‌ی به زمانی فینله‌ندی بۆ هاورێکه‌م باسکرد. ئه‌و له من زیاتر حالی تێكچوو! پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی روی تێ‌کردم و پرسی ، یانی چی له ده‌ستیان هه‌لهاتووه؟! مه‌گه‌ر لای پۆلیسی کوردی نه‌بووه؟! مه‌گه‌ر گرنگی ئه‌و که‌سه بۆ دادگا، بۆ مێژوو نازانن؟! مه‌گه‌ر ئه‌و تاوانباره له کوردستاندا نه بووه ، که ده‌لێن زۆر ئارامه و له‌ژێر کۆنترۆلی حکومه‌ته ئۆتۆنۆمیه کوردیهکهدایه؟! چۆن شتی وا ئه‌بێت؟! من له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌دا زمانم لال بوبوو، زۆر هه‌ولم دا شتێك بلێـم هیچم بۆ نه‌وترا... من وه‌ك ههلهبجهییهک زیاتر له بیست ساله به‌و ئازاره‌وه ئه‌تلێمه‌وه ، که‌م جار هه‌بووه هێنده‌ی ئه‌م ساته ئازاره‌که‌ی به‌سۆ بێت.... هاوریکه‌م وتی من له گه‌نده‌لیه‌کانی" جیهانی سێ" تێده‌گه‌م ، به‌لام به‌م راده‌یه ئه‌قلم نایبرێ، ئه‌مه درێژکراوه‌ی ئه‌و هه‌زاران پیلانه‌یه که دژی خه‌لکی کودستان به‌رێوه ده‌برێت، ناکرێت وا به ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌لکه‌دا تێپه‌رێت! دلنیام سبه‌ینێ هه‌زاران که‌س دهژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای رونکردنه‌وه‌ی پێویست له ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌که‌ن . من گومان هه‌بوو له یه‌قینی هاورێکه‌م! ئاخر ئه‌م خه‌لکه‌ی ئه‌و چاوه‌رێی ههلچونیانان لێ ده‌کات شه‌ری ناوخۆ، 31 ئاب ، هێنانی پاسدار‌و کوژانه‌وه‌ی کاره‌بای شار تا به سه‌لامه‌تی بگه‌نه کۆیه، پێش له‌شکری سوپای تورکیا و........ لیسته‌که زۆر درێژه ، هه‌موویان قبولیانکرد و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نه بوو. گومانم هه‌بوو که هه‌ر دوای ته‌واو بونی دیمه‌نه‌کانی دادگا ، شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی کوردستان شه‌پۆل بده‌ن! من دلنیام زۆربه‌ی زۆری خه‌لکی کوردستان خرۆشانی چه‌ند رۆژی رابردوی ئه‌سینا و باقی شاره‌کانی تری یۆنانیان بینیوه و ده‌زانن ئه‌و هه‌رایه له سه‌ر کوژرانی لاوێك به‌ده‌ستی پۆلیسی ئه‌و وولاته ده‌ستی پێ‌کرد ....تا ئێستا که ئه‌م چه‌ند وشه‌یه ده‌نوسم ، ده‌مه‌وێت هه‌ستی دلسۆزی و هاو خه‌می هاورێ فنله‌ندیه‌که‌م به ئێوه بگه‌یه‌نم . سه‌رنجی هه‌موو ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردیم دا، به بینراو، بیسراوو سایته ئهلکترۆنیهکانشهوه . به‌داخه‌وه‌م ئه‌و توره بونه‌ی له نێوچاوی هاوری فنلهندیهکهمدا خوێندمه‌وه ، له پێنوس و هاواری هیچ نوسه‌ر، رۆشنبیر، سیاسی و........ خه‌لکی ئاسایی ئه‌و چل ملیۆنه خه‌لکه‌ی ، که خۆیان به کورد ده‌زانن ، نه‌بینی! کوردستان پره له ( نوسه‌ر ) ، ( رۆشنبیر) ، ( مافناس) ، ( رێکخراوی مه‌ده‌نی ) و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ ( شه‌قامی کوردی).....که چی به پێچه‌وانه‌ی پێشبینی هاورێ فنله‌ندیه‌که‌م له جیاتی شه‌پۆلی فراوانی خۆپیشاندان پرخه‌ی خهویاندێت، ره‌نگه سه‌رقالی سازدانی ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری سالبن! دوایین رسته‌کانی "هانو"تان بۆ باسبکه‌م ، ئه‌و وتی: من ده‌مێکه پێم وایه کورد لێپرسراوی ژیر‌و دلسۆزی نیه ، ئه‌مرۆ به بینینی ئه‌م دادگاییه ، له‌و بۆچونه‌ی خۆم دلنیابووم. 23.12.2008