|
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ ژماره‌ی کرته‌کان له‌م بلاگه |
لۆگۆی وێبلاگکورتهیهك****************************** بۆچی ته‌وێڵه؟ ****************************** له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ دیتنی نێوی بلاگه‌که و یه‌که‌م کلیك، ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه لای خوێنه‌ری هێژا دروست ببێت. بلاگی ته‌وێڵه هه‌وڵێکه بۆ گرێدانه‌وه‌ی یاداوه‌رییه‌کانی دوێنێمان له‌گه‌ڵ ئه‌وڕۆ. ئێمه که چه‌ند که‌سێکی له‌دایکبووی ئه‌و شوێنه‌ین، سه‌رده‌می منداڵیمان له‌وێدا که‌م تا زۆر بردۆته‌سه‌ر. یاداوه‌رییه تاڵ و شیرینه‌کانمان، هه‌رده‌م راکێشی ئهوێندهرێمان ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت که لێره و له‌وێ له کامێرای دۆستێکه‌وه گۆڕی یاداوه‌رییه‌کانمان به وێرانه‌یی ده‌بینین. بڵاگی ته‌وێڵه که بیرۆکه‌ی نو‌عمان موحهمهدسڵێمان ی هاوهڵمانه و دونیایه‌ك یاداوه‌ری له ئێمه‌شدا زیندووکرده‌وه. هیچ هانده‌رێکی ناوچه‌گه‌ری و خێڵگه‌ری و چی و چی نه‌بووه‌ته هۆی هه‌ڵبژاردنی نێوی ته‌وێڵه، چونکه خودی هه‌ورامان به‌گشتی و ته‌وێڵه به‌تایبه‌تی وه‌ك یه‌کێك له کۆنترین نشینگه‌کانی مرۆڤ له کوردستاندا، تا ئه‌وێنده‌رێ که مێژووی ئه‌م شوێنه‌مان له یاد بێت و بۆمان به‌جێمابێت، پێکهاته‌ی خێڵ و هۆز به‌م ناوچه‌یه نامۆ بوون، له‌بری ئه‌م پێکهاتانه ته‌نیا تاك بنه‌ماڵه‌یی شوناسی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بووه. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا که ته‌کنۆلۆژیای زانیارییه‌کان، سنووری وڵات و نه‌ته‌وه و خێڵی خستۆته ژێرپێی، بیرکردنه‌وه له ناوچه‌گه‌ری و دابڕان، بێجگه له دواکه‌وتوویی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی دی بۆ مرۆڤایه‌تی نابێت . ****************************** ئامانچ له کردنه‌وه‌ی ئه‌م وێببلاگه ؟ ****************************** هیچ یه‌ك له ئێمه به خۆشی و ویستی خۆمان «ته‌وێڵه» زادگه‌ی له دایکبوونمان به‌جێنه‌هێشتووه، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌نگی خومپاره «تۆپه»کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، ئێمه‌ی به په‌له‌پروزێ گه‌یانده سلێمانی و گوند و شارۆچکه‌کانی شاره‌زور و ته‌نانه‌ت ئەوروپاش. مه‌به‌ست له کردنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاگه، گه‌ڕانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئارامگه‌ی یاداوهرییهکانمانه. ئێمه ده‌مانه‌وێت، دونیای پارچه‌پارچه‌کراوی مناڵیمان به‌یه‌که‌وه بڵکێنینهوه و هه‌مووان وه‌ك جاران له « ئاوێسه‌ر» و«هانهموڵکشا» و «گه‌ڕیات» وه‌ك جاران کۆبینه‌وه، وه‌ك ئه‌و کاته‌ی که هێشتا ده‌نگی خومپاره‌کانی ئێران بڵاوه‌ی پێنهکردبووین، هێشتاکه به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی، دڵمانی نه‌کردبووه هێلانه‌ی ڕکوکینه و گۆشه‌گیری. وه‌ك ئه‌وسا هه‌موومان پێکه‌وه له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌کان ئاگری نه‌ورۆز بکه‌ینه‌وه و هه‌موومان پێکه‌وه ته‌رمی ئازیزانمان به‌ره‌و ئارامگه‌ی «باواسهرههنگ» به‌ڕێبکه‌ین. ئه‌و کاتانه‌ی که بۆ ڕێکخستنی کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان پێوسیتمان به پارتایه‌تی و ده‌سه‌لات نه‌بوو، تاوه‌کو کاره‌کانمان بۆ ڕێکبخه‌ن، به‌ڵکو یاسای سروشتیی ڕێز و خۆشه‌ویستی بناخه‌ی هه‌موو پێکهاتن و بڕیارێکمان بوو. ئه‌و کاته‌ی که هه‌موومان به ئاوازه‌ی «کنا له‌یل» سروود و گۆرانیمان بۆ جوانییه‌کانی سروشت ده‌وته‌وه و ده‌نگمان له‌گه‌ڵ قاسپه‌ی که‌وه‌کان تێکه‌ڵ ده‌بوو و دۆڵاودۆڵ ده‌نگی ده‌دایه‌وه. . ****************************** په‌یڕه‌وییه‌کانی وێببلاگی ته‌وێڵه؟ ****************************** وه‌ك وتمان ته‌وێڵه هه‌وڵێکه بۆ زیندووڕاگرتنی یاداوه‌رییه‌کانمان، هه‌ربۆیه تاقه په‌یره‌وێك هه‌مانه، ڕێزگرتنه له مرۆڤ و سروشت. هه‌موو که‌سێك بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندامی ئه‌م بڵاگه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك که په‌نا بۆ سوکایه‌تی به که‌س و ڕابوردووی که‌س نه‌بات. هه‌موو ده‌ربڕینێك ئازاده ته‌نیا جنێو و بوختان و گاڵهکردن به هه‌ست و سۆزی که‌سانی دی نه‌بێت، ئاساییه هه‌ریه‌که له ئێمه له‌سه‌ر روداوه‌کانی ئێستا و رابردوو، بیرورای جیاوازمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه، قبوڵنه‌کردنی یهکتریییه. ئه‌م بلاگه وه‌ك سه‌کۆیه‌ك وێڕای جیاوازیمان ده‌توانێت هه‌موومان کۆبکاته‌وه...، بابه‌ته‌کان ده‌ربڕی بیر و بۆچوونی نوسهرهکانیانن ، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م بڵاگه لێیان به‌رپرس نین. . ****************************** داواکاری ****************************** داواکاری له نووسه‌رانی بابه‌ت و سه‌رنج له‌م وێببلاگه‌دا ئه‌وه‌یه، که پێویسته کیبوردی کوردی چێکراوی «زانستپه‌روه‌رانی کورد - http://www.zkurd.org/huner/dagrtn.htm» له نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیاندا به‌کار بهێنن، هه‌روه‌ها بۆ که‌سانێك که خوازیارن به ڕێنووسی لاتینی بنووسن، ده‌توانن سوود له وه‌رگێڕی «سۆرانی – لاتینی - سۆارنی - http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=481» وه‌رگرن. هه‌روه‌ها گه‌ر خوازیاری ئه‌وه بن هاوپێچی نووسینه‌کانتان وێنه دانێن، تکایه قه‌باره‌ی وێنه‌که تا ڕاده‌یه‌ك که بۆتان ده‌لوێت، بچووکی بکه‌نه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانن سوود له فۆرماتی «JPEG» وه‌ربگرن. ****************************** به‌شداری و هاوکاری ****************************** به‌و پێیه‌ی که ئه‌م بڵاگه، هه‌وڵێکه بۆ گه‌یاندنی یاداوه‌رییه‌کانمان له دوێنێوه بۆ ئه‌وڕۆ و که‌سیشمان یاداوه‌رییه‌ك شك نابه‌ین که چه‌ندین که‌سی دی له ڕوودانیدا ڕۆڵی نه گێڕابێت، ئه‌م بڵاگه هی هه‌مووانه و هه‌مووان ده‌توانن بۆی بنووسن، ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن، هه‌ڵه و لهبیرکردنهکان راستکهنهوه، به یاداوه‌رییه‌کانیان ده‌توانن به‌شێكی بچووك و پچڕپچڕی میژووی ئه‌م شارۆچکه وێرانکراوهی جه‌نگه یه‌ك له دوای یه‌که‌کان، له مردن و فه‌رامۆشکردن بپارێزن ****************************** هه‌ر به‌ڕێزێك، که خوازیاری په‌یوه‌ندی گرتن و ناردنی بابه‌ت و سه‌رنج و پێشنیار و ڕه‌خنه‌یه، ده‌توانێت له ڕیگه‌ی نووسینی سه‌رنج له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان یا به‌هۆی ئه‌م ئیمهیل ئه‌دره‌سه‌وه بابه‌ت و سه‌رنج و پێشنیار و ڕه‌خنه‌کانی بی دوودڵی و سڵه‌مینه‌وه ئاراسته بکات . tewilleh@gmail.com ****************************** پهڕهکانبابهتهکاننووسهرانی وێبلاگڕۆژهکان
هاوپۆلهکاندۆستانی وێبلاگ
به‌سته‌ری دیکهزیاتر لهبلاگ
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایهKurdblogger.com |