که‌مال هه‌ورامی
ته‌واوکه‌ری له‌دور بۆم مه‌گه‌ڕێ ، ئه‌مه‌م له‌ته‌نشتدا !! 2
دواتریش خێزانی شاوه‌یس به‌سه‌لامه‌ت دوانه‌یه‌کی لێجیابویه‌وه. هه‌ر به‌پێی وه‌سیه‌ته‌که، دایکی منداڵه‌کان ناوی لێنان داد و بێداد . منداڵ پێڕۆکڵه بوون و به‌شێوه‌ی منداڵێکی ئاسایی لاساریان ده‌کرد ... تاجارێکیان دایکه زۆر ناڕه‌حه‌ت بو هه‌ر به‌ناڕه‌حه‌تی خۆیه‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز بانگی ده‌کردن .. هه‌ی داد .. کوره هۆ بێداد .. چه‌ندجارێك به‌م هه‌ی داد و هۆ بێداده بانگی منداڵه‌کانی ده‌کرد .. له‌و کاته‌شدا حاکمی وه‌ختی شاره‌دێکه‌یان به‌و ناوه‌دا تێده‌په‌ڕی و گوێی له هاواری ئه‌م بێوه‌ژنه هه‌ژاره بو .. بۆیه تاده‌م کار بکات پێی ناخۆش بو .. پاش ئه‌وه‌ی که چویه‌وه شوێنی خۆی .. بانگی ده‌ور و به‌ره‌که‌ی کرد و وتی مانای به‌چی من به‌رپرسیاری شوێنێک بم و ئه‌وه‌نده ناداوه‌ری تێدا بێت خه‌ڵکه‌که‌ی له ده‌ست بێدادی هاواری داد بکه‌ن! حاکمی وه‌خت وه‌ك شێری بریندار هه‌ر پێچی ده‌دا و گه‌رد و خولی بو ... تا یه‌کێك له حه‌کیمه‌کانی ده‌وروبه‌ری به ئه‌ده‌به‌وه پێی وت : بۆ قوربان چۆن بووه! حاکم دای به هه‌ردو ده‌ستیدا و جا چی نه‌بووه! ئه‌مڕۆ به فڵانه کۆڵاندا به‌ناخێری گیانم تێپه‌ڕیم .. گوێم لێبو ژنێک هاواری له ده‌ست بێدادی به‌رزبوبویه‌وه... که‌سێکی تر که باسی ئه‌و کۆڵانی کرد، دور نییه خه‌ڵکی ئه‌و کۆڵانه‌ش نه‌بوبێت ! زۆرباش ژنه‌که و منداڵه‌کانی ده‌ناسی.. بۆیه داوای مۆڵه‌تی له حاکمی وه‌خت کرد و وتی: قوربان ئه‌وه بێوه‌ژنێکه دومنداڵی هه‌یه، ناویان داد و بێداده. منداڵه‌کانی منداڵن و پێنه‌گه‌یشتون ، دیاره هاریان کردوه و ئه‌ویش بانگی کردون تا بڕۆنه‌وه‌و هاری نه‌که‌ن، نه‌ك هاواری له ده‌ست بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز بوبێته‌وه.... حاکم : سه‌یره تۆ بڵێ بێوه‌ژن ناو بڕا بو تا منداڵه‌کانت ناو بنێی داد و بێداد! له‌به‌ر خۆیه‌وه.. به‌ڵام دیاره ئه‌م کاسه‌یه‌ژێر کاسه‌ی هه‌یه و بێ ئۆین نییه.. بڕۆن بانگی که‌ن .. ئه‌و ماسته مویه‌کی تێدایه بزانیین موه‌که کورته.. درێژه! بزانین ده‌ری ناهێنینه‌وه! ... ده‌ی سه‌رتان نه‌یێشێنم هه‌رچۆنێك بو ژنه‌یان هێنا .. پاش سه‌لام و که‌لام ... ژنه ڕوی ده‌می کرده حاکم و وتی : ها قوربان خێر بو ناردبوتان به دواما ! حاکم : راسیه‌که‌ی ویستمان بزانیین قاتی ناو بو ئه‌و منداڵانه‌ت به‌و شێوه‌یه ناو لێناوه! ژنه‌ش وتی: من نازانم ، باوکیان وه‌سێتی کرد ئه‌و ناوانه‌یان لێ بنێم ، منیش ڕاسپارده‌که‌م جێبه‌جێکردوه.. حاکم : بۆ باوکیان به به‌هشتی به‌رین شاد بێت که‌ی و چۆن مرد! ژنه: هانه‌سه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵده‌کێشێت .. ڕاسیه‌که‌ی نه‌مردوه.. سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت ... حاکم هینده‌ی تر نیگه‌رانی دایگرت که له سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا که‌سێك هه‌بێت هینده له ژیان بێزار بێت .. بۆیه یه‌کسه‌ر پرسی، چۆن و بۆ! له وه‌ڵامدا ژنه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی که ئاگادار بو به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه... بۆیه حاکم وتی : ئه‌مه بێ ئه‌و نییه، بڕۆن باوه‌یس و مرادوه‌یسم بۆبانگ بکه‌ن .. پاش هێنانیان هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا به‌ئاسانی نه‌چونه ژێربار. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زیاتر هێنانیه گازوگیر ڕاستی ڕوداوه‌که‌یان گێڕایه‌وه.. ده‌رنجام شاوه‌یس و مرادوه‌یس به‌سزای خۆیان گه‌یشتن و ماڵه‌که‌یان مه‌زه‌نده‌کرا و بڕی خشڵ و زێره‌که‌ی دایه‌وه به داد و بێداد ... منیش هاتمه‌وه هیچیان پێنه‌دام .... )
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، هه‌رچه‌نده ئه‌م حکایه‌ته قسه‌وباسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام لێره‌دا ناخوازم ئاماژه به ته‌واوی ورده‌کاریه‌کانی بکه‌م . به په‌سه‌ندی ده‌زانم بۆ برای به‌ڕێزم کاك جه‌لیلی عه‌باسی جێبهێڵم. چونکه ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم بۆ یه‌که‌مجار ئه‌و هێناویه‌ته سه‌ر زمانی نووسین و زه‌حمه‌تی له‌گه‌ڵدا کێشاوه. بۆیه هیوادارم جارێکی تر بیهێنێته‌وه سه‌ر هێڵ و به‌کتێبێکی سه‌ربه‌خۆ ڕاڤه‌ی بکات ... به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که حکمه‌تی ئه‌م حکایه‌ته‌ی په‌نائاگردانی، ئاگردانه‌کانی هه‌ورامانه، هیند زۆر و پانوپۆڕ و فراوان و ورده، ئاسته‌مه له توانای که‌سێکدا بێت به‌چه‌ند په‌ره‌گرافێك پڕ به‌خۆی، له سه‌ری بڵێت و ڕۆشنایی بخاته‌سه‌ر. به‌جۆرێك هیند واقعیانه سه‌رنجی خستۆ‌ته‌سه‌ر مرۆڤ و یه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی، که ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌سه‌رنجه‌وه له ورده‌کاریه‌کانی ڕابمێنێ ، زه‌حمه‌ته جهانبینی هاوشێوه‌ی ئێستای بمێنێته‌وه و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یێت. هه‌ر لێره‌شه‌وه هیچ دور نییه ده‌یان که‌سی خاوه‌ن به‌هره و ژیر، خه‌م نه‌چێته بن هه‌نگڵیان، به‌شێوه‌یێك که به‌پێویستی بزانن ببنه گه‌ڕیده‌ی دۆزینه‌وه‌ی مرواری بن زه‌ریایی مه‌نگ و سه‌نگینی هه‌ورامان . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به ژیان و ڕازی هه‌موو بن داره‌کانیدا بچنه‌وه و گوزه‌رگه‌ی هه‌موو لاپاڵه‌کانی بخوێنه‌وه. هیچ دو‌ریش نییه، هه‌بن تاوه‌کو له‌مه زیاتر دره‌نگ نه‌بووه تێشوی سه‌فه‌رێکی درێژ دێهات به‌دێهات له‌کۆڵ بگرن سابه‌ڵکو ژن و پیاوێکی به‌ساڵاچویان ده‌ستکه‌وێت تا له‌سه‌رزاری ئه‌وانه‌وه شوێن پێی دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان پارچه‌ی دڕ و گه‌وهه‌ر هه‌ڵگرن . لێره‌دا ماوه‌ته‌وه بڵێم ، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و که‌سه‌ی به‌سه‌ر پێییه‌وه سه‌رنچ بخاته‌سه‌ر ئه‌م حکایه‌ته، کڵۆڵ و کۆڵه‌واره، نه‌خۆش و بێبه‌هره‌یه..
سه‌رنج بده‌ن! که‌چۆن له‌میانه‌ی وێناکردنه‌وه‌ی سێ دیمه‌ندا که‌نغرۆی کردون له‌مانادا، مرۆڤی به‌ڕێکخراوه‌یی و په‌یوه‌ست به‌ژیانه‌وه هێناوه‌ته سه‌ر هێڵ و به‌شێوه‌یێکی به‌رده‌وام ده‌یخاته به‌رده‌م پرسه هه‌نوکه‌ییه‌کانه‌وه! له‌وه‌ش گرنگتر قسه له‌سه‌ر ورده‌کاریه‌کانی ده‌کات ، که ئێستاشی له‌سه‌ر بێت که‌م نین ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریکی چه‌کوشکاری خۆیانن سابه‌ڵکو له چوارچێوه‌ی ڕوناکبیریدا ڕێگایان بێته‌وه که‌چی په‌ی پێنابه‌ن!! جێگای سه‌رنجه له‌دیمه‌نی یه‌که‌میدا، وێنه‌ی یه‌که‌مین یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ وێنا ده‌کاته‌وه، که خێزانه. له‌نێو ئه‌م یه‌که‌یه‌دا ڕایه‌ڵی په‌یوه‌ندیه‌کان به‌دروستترین شێوه ده‌کێشێت . به‌جۆرێك که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی پێکهاته‌ی چالاکانه سه‌رگه‌رم و به‌شداری شێوه‌ژیانی خێزانی ده‌که‌ن. له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ئاکارییدا سه‌ودا له‌گه‌ڵ یه‌کتر و ژیاندا ده‌گرن. که‌چی سه‌رنجمان له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین قێزه‌ویترین تاوان کۆده‌کاته‌وه. مایه‌یی سه‌رنجی زیاتر و حکمه‌تی ئه‌م وێنه‌یه، نه‌ك هه‌ر بڕینی هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌یه که له‌ده‌ره‌وه ده‌خزرێنه ناو ژیانی مرۆڤه‌وه، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کانیش پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگای جۆرێك له په‌بووه‌ندیه‌وه ده‌ره‌وه به‌ناوه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه، وه‌ك له په‌یوه‌ندی خێزانی و له ڕێگای هاوسه‌رگیریه‌وه گرێدراوه‌ته‌وه به‌خێزانی یه‌که‌مه‌وه، وه‌ك له دیمه‌نی دوه‌مدا ئاماژه‌ی پێده‌دا ڕۆڵی ئه‌رێینه ده‌بینێت. که‌چی هه‌ره بێزراوترین تاوه‌ن ڕوده‌دات . ده‌یه‌وێت له‌م وێنه جوانه‌دا پێمان بڵێت، هه‌ر که‌سێك خوازیاره له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌کدا به‌مه‌به‌ستی تۆکمه‌کردن و چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کانی ژیان تێبکۆشێت و گرنگی پێده‌دات هه‌ڵه‌یه. چونکه گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌خوازن و پرۆسه‌که‌شیان هاوشێوه‌ی ده‌مژمێر ڕێ بکات، ئنجا هه‌ر کێشه و گرفتی گه‌وره و مه‌ترسیدار سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. پێمانده‌ڵێت، ناکرێت و کرده‌یه‌کی په‌سه‌ند نییه به هیوا بیت هه‌موو ژیان له پرۆسه‌یه‌کدا کۆبکه‌یته‌وه.. حکمه‌تێکی تری له وه‌دایه، گه‌رچی تائێستاش که‌م نین ئه‌وانه‌ی که( ژن ) به‌دایکی زۆر له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانیش ده‌زانن و ئه‌مه‌ش له زۆر دیمه‌نه شانۆیی و سینه‌ماییه‌کاندا و له زۆر به‌رهه‌می نوسه‌ره‌کان و پانتایی بیرکردنه‌وه‌ی ئاپۆره‌یه‌ك له خه‌ڵکدا نه‌وه له دوای نه‌وه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه له‌نێو حکایه‌تی په‌نا ئاگردانه‌که‌ی هه‌وراماندا ، ژن زۆر سه‌نگین و سه‌لار ده‌رده‌که‌وێت و له‌کاتی رودانی کاره‌ساتیشدا توشی شڵه‌ژان نابێت و به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و له بارێکی وه‌هادا به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت پارێزگاری یه‌که‌مین یه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که خێزانه بکات .. واته له کۆدا ئه‌م وێنه‌یه سه‌رنجمان له شوێنێکدا کۆده‌کاته‌وه که یه‌که‌مین یه‌که‌ی خێزان گرنگه، هاوکات پێشمان ده‌ڵێت ئه‌مه به‌و مانایه نییه له باشترین حاڵه‌تیدا چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کانی ژیانی تێدا ده‌سکه‌وێت. گرنگه که له ده‌رنجامی بوونی کێشه و گرفته‌کان پوچی ناکاته‌وه و هه‌ر به پارێزراوی ده‌یهێڵێته‌وه. واته پێمان ده‌ڵێت ژیان له خودی خۆیدا زۆر ڕایه‌ڵه و هه‌مووشیان گرنگن بێ ئه‌وه‌ی گرنگی یه‌کێکیان ئه‌ویتریان ناگرنگ بکات. وه‌ناشکرێت له گرنگی یه‌کێکیانه‌وه هه‌موو گرنگه‌کانی تر بوونیاد بنێین. کرده‌یێکی نه‌شیاو و ناپه‌سه‌نده ژیان له پرۆسه‌یێکدا کۆ بکه‌یته‌وه. به‌جۆرێك چێژێك چێژێکی ترت له‌بیر به‌رێته‌وه جوانییێك جوانیێکی ترت پێ فه‌رامۆش بکات. بۆیه ته‌مێی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که له ڕوانگه‌ی کێشه‌یه‌که‌وه که ڕو ده‌دات و ده‌یبینن، هه‌موو ژیانیان لێده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و (شه‌لم کوێرم ، ناپارێزم ) ته‌ڕ و وشك پێکه‌وه ده‌سوتێنن، دۆ و دۆشا و تێکه‌ڵ ده‌که‌ن، ده‌یانوێت و گه‌ر پێیان بکرێت دنیا توشی کاره‌سات ده‌که‌ن. حکمه‌تی نێو ئه‌م حکایه‌ته پێمان ده‌ڵێت، هه‌ر که‌سێ خوازیاره هه‌موو جومگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌یه‌ك جومگه‌دا کۆبکاته‌وه، دشته. به‌ڵکو له دیمه‌نه‌کانی تردا سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت که ده‌بێت جومگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌خودی خۆیاندا چالاکیان بکه‌ین. به‌چالاکی هه‌موویانه‌وه‌یه ژیان ده‌بێته ڕسته‌یه‌کی جوانی مانادار . هه‌ر بۆیه وریامان ده‌کاته‌وه و هوشیاریمان پێده‌به‌خشێت که ئه‌و که‌سه‌ی په‌ی به‌ڕاستیه‌کانی ژیان نه‌بات و وه‌ك واقع با تفتیش بن نه‌یانبینێ، له کرده‌کانیدا به‌مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه‌ی درزێك که‌ندڕێك دروست ده‌کات. بۆیه پێمان ده‌ڵێت گرفته‌کان وه‌ك خۆیان له نێو پرۆسه‌ی ژیاندا وه‌ك جومگه جیاواز به‌ڵام په‌یوه‌ندیدار و تێكچڕاو پێکه‌وه ببینن. دواجار هه‌ر له‌و وێنه جوانه‌ی یه‌که‌مدا، حکمه‌تی ئه‌م حکایه‌ته په‌نجه‌مان ده‌گرێت و ده‌یخاته‌سه‌ر گرفتێك که له‌نێو و له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کاندا ده‌گوازرێته‌وه، باڵا ده‌کات و له‌گه‌ڵ خانه‌خوێیدا له‌دایك ده‌بێت و له‌گه‌ڵیشیدا ده‌مرێت و ده‌چێته گۆڕه‌وه. سه‌رنجمان له‌سه‌ر گرفتێك داده‌نێت که ژینگه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ نییه و له خودی مرۆڤه‌کاندایه. پێمان ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گرفته له وێنه‌ی یه‌که‌مدا نییه و له وێنه‌ی دوه‌مدایه. له‌به‌ر ئه‌وه که‌سێك چه‌ند سه‌رگه‌رمی دۆزینه‌وه‌ی بێت ئنجا هه‌ر نایدۆزێته‌وه، چونکه له بنه‌ڕه‌تدا له‌وێ واته له‌وێنه‌ی یه‌که‌مدا نییه. گه‌ر که‌سێکیش له نابینایی خۆیه‌وه جارێکی تر لێره‌واره‌کانی وێنه‌ی یه‌که‌م به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی گرفته‌که هه‌ڵبداته‌وه جگه له‌وه‌ی خۆی هیلاك ده‌کات و ماوه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه وێنه‌که بژاکێنێ و ره‌نگه‌کانیشی تێکبدات و ده‌رنجام سه‌قه‌تی بکات ..
هه‌ربۆیه پاش ئه‌وه‌ی که وێنه‌ی خێزانمان به‌جوانی بۆده‌کێشێت، هاوکات پێشمان ده‌ڵێت ژیان لێره‌دا کۆتایی پێنایێت . وه له‌نێوان ئه‌م وێنه‌یه‌دا که هیچ سه‌ره‌داوێکی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی تێدا نییه خودی مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره سالم و ئارامه نییه له یه‌ك بار و له یه‌ك دۆخدا ڕابگیرێت. به‌شێوه‌یه‌ك، ساتێك، به‌شێك، کرده‌یه‌ك له ژیانی بکرێته پێوه‌ر بۆ ته‌واوی ژیانی. شیاوی هه‌ڵکشان و داکشانه، ڕاستکردنه‌وه و لادانه. زۆر به‌جوانی سه‌رنجمان بۆ شوینێک ڕاده‌کێشێت که که‌متر له کرده و جوڵه‌کاندا ئه‌ژمارده‌ی بۆکراوه. ئه‌و پێمان ده‌ڵێت ئه‌و شوێنه هه‌ستیاره‌ی مرۆڤ له‌نێو خودی مرۆڤدایه و زه‌مینه‌ی له‌باری ژینگه گرنێتی پاراستنی سه‌لامه‌تی ناکات. سه‌ره‌داوی کێشه‌کان ده‌مانباته‌وه نێو ئاره‌زوه هه‌وه‌سبازیه‌کانی مرۆڤ له مه‌یله (سێکسیه‌کان و ئاره‌زوی ماڵ و سامان که‌ڵه‌که‌کردن، مه‌یلی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات) ئه‌مانه ئه‌و شوێنانه‌ی مرۆڤن که پێویستیان به ئاگاداری هه‌یه و ناکرێت بۆساتێکیش فه‌رامۆش بکرێن .. چونکه له‌کاتی لادانیاندا وه‌ك لافاوێکی سه‌رشێت هه‌موو سنوری په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌به‌زێنن و به بازنه حه‌رامه‌کانیشدا تێده‌په‌ڕن . هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حکایه‌ته‌که‌ی پاڵ ئاگردانه‌کانی هه‌ورامان مه‌یلی سامان و ماڵ که‌ڵه‌که‌کردنی بێهیچ به‌رنامه و نییه‌تێکی پێشوه‌خت به نمونه وه‌رگرتوه، بێ ئه‌وه‌ی پێشکات ئاماژه به‌سه‌رهه‌ڵدان و ئه‌گه‌ری ڕودانی بکات و هیچ که‌سێك چاوه‌ڕێی کرده‌یه‌کی دزێوی له‌و جۆره‌بێت. که‌چی له‌گه‌ڵ بینینی سامانێکی مۆڵی له‌و جۆره، توشی وروژان ده‌بێت و ته‌مومژ به‌ری چاوی ده‌گرێت و له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئاکارێکدا نابینا ده‌بێت. به‌جۆرێك سه‌رمه‌ست ده‌بێت که گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌نجامده‌دریت.. بۆیه لێره‌وه چه‌ندین ده‌رگامان بۆ ده‌خاته سه‌رپشت تا له ڕێگایه‌وه ده‌یان ده‌رس و ده‌ور فێربین، تاوه‌کو له کورته ڕێکانه‌وه بگه‌ینه ئاکامێکی دروست که که‌مترین په‌شیمانی لێبکه‌وێته‌وه...
لێپرسراوه‌تی هه‌ر بابه‌تێك، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی نووسه‌ره‌که‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ر بابه‌تێك یا سه‌رنجێك که سوکایه‌تی و گاڵته‌کردن به‌رامبه‌ر به ژێنده‌ر، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، نه‌ژاد، ئایین، چین و بیرورای تاکه‌که‌سێك بگرێته خۆی، له‌م وێبڵاگه‌دا بڵاو ناکرێته‌وه.بنه‌مای هه‌ر هاوکاری و به‌شدارییه‌ك له وێببلاگه‌دا، مرۆڤدۆستی، ژینگه‌دۆستی و گیانی ته‌باییه، هه‌ر بیربۆچوونێك که دژی ئه‌م سێ بنه‌مایه بێت، به په‌ێڕه‌وی ئه‌م وێببلاگه ناکۆك ده‌بێت.