که‌مال هه‌ورامی
2
ده‌مێکه به‌وه گه‌یشتوم، که حکایه‌تی پاڵ ئاگردانه‌کانی هه‌ورامان پڕن له لۆژیك . چونکه بۆ خۆی پارچه‌یه‌که له خۆشه‌ویستی، هه‌ر بندار و لاپاڵێکی بۆته جێنزرگه‌ی ده‌یان ژوان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نه‌بۆته خاوه‌نی چه‌ندین حکایه‌تی هاوشێوه‌ی ( له‌یلا و مه‌ژنون ، شیرین و فه‌رهاد ، وه‌لی و شه‌م و ...هتد ) . ئاخر فشار و دابڕان و به‌یه‌کتر نه‌گه‌یشتن له‌نێو عشقدا ، چیرۆکی درێژی عاشقانه‌ی تراژیدی به‌رهه‌مده‌هێنێ . به‌جۆرێك که مرۆڤ گوێبیستیان ده‌بێت ، تا ئه‌وپه‌ڕی شه‌رم شه‌رمیان لێده‌کات . وه‌لی و شه‌مێکی دڵخواز و پاك ، به‌وێنه‌ی پرشنگی ده‌ریا . گه‌ر داب و نه‌ریتی هۆزایه‌تی پاکژییان لێ بڤه نه‌کات و بگه‌نه مورادی خۆیان ، چپ ێویست ده‌کات وه‌لی دێوانه‌ی هه‌رده و هه‌ڵه‌ت بێت تا هه‌وارگه‌ی له‌سه‌ر کاروانه‌ڕێی ئێلی باوکی شه‌م هه‌ڵبدات ! تاوه‌کو به‌ڕۆژدا ، تا چاو بڕبکات نیگای وێڵی کاروانه‌ڕێی خێڵ بێت و ساتێك ئۆقره نه‌گرێت ، هه‌ر چاوه‌چاوی هاتنی باڵای یار بێت ! به‌شه‌ویشدا خه‌و نه‌چێته چاوی ، نه‌بادا له چرکه‌ساتێکدا گوێبیستی زه‌نگڵه‌ی کاروان نه‌بێت و تێپه‌ڕێ !! ئه‌و فشار و دابڕاندنه‌یه، ئه‌م حکایه‌ته درێژده‌کاته‌وه و به‌و شێوه تراژیدیه‌ش کۆتایی پێدێت ، که نه‌ك هه‌ر کورد به‌ڵکو هه‌ر که‌سێك له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا گوێبیستی درێژه‌ی داستانه‌که‌ی ده‌بێت ، موچڕکه به‌جه‌سته‌یدا هه‌ڵده‌زه‌نێ و ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاریش له دامانیدا دائه‌چۆڕێ ...
له‌کاتێکدا ، وه‌لی و شه‌مه‌کانی هه‌ورامان ، ڕۆژ تا ئێواره له دۆڵ و لاپاڵه‌کانی هه‌وراماندا سیاچه‌مانه بچڕن و له ڕێگای به‌یته فۆلکلۆریه‌کانه‌وه یه‌کتر بدوێنن و ڕۆحی یه‌کتر گوڵا و ڕێژ بکه‌ن ، له ڕێوڕه‌سومی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ندیشدا ، خۆشه‌ویستی و دڵخوازیان به‌ڵێی بۆ بکرێت ، بۆ ڕۆژی دواییش له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌وه له کرده‌ی ( گه‌له‌هێزم * ) دا ، پیرۆز بکرێت . ئیتر له کامه شوێنی‌دا که‌ره‌سه‌کانی حکایه‌تی گه‌وره‌ی تراژیدی شه‌رمهێنه‌ری تێدا کۆده‌بیته‌وه!! پاشکات هه‌ورامانیه‌کان خۆشه‌ویستی ، تێکه‌ڵ و بارگاوی به‌لۆژیك ده‌که‌ن . خۆشه‌ویستیێکیش به‌لۆژیك زاخاو بدرێت ، ناچێته قۆناخی عشقه‌وه. چونکه ئه‌و ساته‌که خۆشه‌ویستی ڕوتده‌کرێته‌وه له لۆژیك، ئنجا ده‌بێته عشق . هه‌ر له ده‌رنجامی ئه‌و به‌یه‌کگه‌یشتن و پیرۆزکردنه‌دا ، ڕوبه‌ری ڕازه‌کانی خۆشه‌ویستی ته‌سکده‌بێته‌وه و ده‌چنه‌وه نێو خۆشه‌ویسته تایبه‌ته‌کانی نێو چیرۆکه واقعیه‌کانه‌وه. ئیتر له په‌نا ئاگردانه‌کاندا ئه‌ندێشه‌کان ، له‌چوارچێوه‌ی ئاگایی و هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا و له دوتوێی ( حکمه‌ت ) دا ، پێشکه‌ش ده‌کرێن ...
لێره‌دا مه‌به‌ستم که‌وشه‌نکردنی بابه‌تێکی له‌م جۆره نییه، له‌کاتێکدا هه‌ڵده‌گرێت قسه‌وباسی زۆری له‌سه‌ر بکرێت . ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌خوازم سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ شوێنێك ڕابکێشم که سه‌دان ساڵ به‌ر له ئێستا و له‌پاڵ ئاگردانه‌کانی هه‌وراماندا وه‌ك شوێنێکی هه‌ستیاری مه‌ترسیداری مرۆڤ ، ئاماژه‌ی بۆ کراوه. که‌چی خه‌ریکه ئێمه‌ومانان له ئێستا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا نایبینین و له یادی ده‌که‌ین . لێره‌دا ده‌خوازم سه‌رنجی خوێنه‌ر له دوتوێی حکایه‌تێکی پاڵ ئاگردانه‌کانی هه‌وراماندا بۆ شوێنێك ڕابکێشم ، تاوه‌کو له ته‌نشتیه‌وه پێی بڵێم : بڕیار نییه له بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ یه‌ك دیوی هه‌بێت و زۆردیوه. له ساتێکدا ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام له جوڵه‌دایه. بڕیار نییه بیرکردنه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه چه‌قبه‌ستو بێت و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه. گه‌مژه‌نییه، به‌ڵام گه‌مژه ده‌کرێته‌وه. ئه‌مه‌ش گه‌رچی سه‌دان ڕوپه‌ڕه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌شکراوه‌ته‌وه، هیچ دو‌ریش نییه به ده‌یان جار به‌رچاو نه‌که‌وتبێت. به‌ڵام ناکرێت له‌یادی بکه‌ین و پێویسته بۆ هه‌میشه به‌ئاگاییه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرین و بیبینین، ته‌نانه‌ت ناشکرێت مه‌سه‌له‌که گشتگیرانه سه‌رنجی بخردرێته سه‌ر . به‌ڵکو مرۆڤی هوشیار کۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری لاسارییه‌کانی خۆشی‌دا دروستده‌کات ، تاوه‌کو له‌کاتی ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی خۆیشیدا نه‌بێته سه‌رکه‌وتوێکی ناخ بریندار . به‌و مه‌به‌سته‌ی ئاسوده‌یی به‌هاوشێوه‌ی ( ئه‌ستێره‌ی سوه‌یل ) ده‌رنه‌که‌وێت .. ئه‌وه‌ش تێده‌گه‌م له ئێستادا سه‌لماندن و په‌سه‌ندکردنی ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه هیند ئاسان نییه و ڕاست و ڕه‌وان ناگه‌نه جێ . به‌ڵام باشتر وایه بگه‌ڕێینه‌وه پاڵ ئاگردانه‌کانی هه‌وارامان و له حکایه‌تی ( شا وه‌یس و مرادوه‌یس و باوه‌یس ) وه، له‌حکمه‌ت وردبینه‌وه..
له په‌نا ئاگردانه‌کانی هه‌وراماندا ده‌یانگێڕایه‌وه، له‌م دوایانه‌شدا برای به‌ڕێز، نوسه‌ر و ڕوناکبیری ناوچه‌ی هه‌ورامان ، کاك جه‌لیلی عه‌باسی له نووسینێکیدا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشودا ، گه‌ر به هه‌ڵه‌شدا نه‌چوبم له گۆڤاری کاروان دا بڵاوی کردبویه‌وه و زۆر به جوانی ڕه‌ونه‌قی پێدا بویه‌وه.. که:
(سێ برا به‌ناوه‌کانی ، شاوه‌یس ، مرادوه‌یس ، باوه‌یس ، ده‌بن . به‌جۆرێك یه‌کتریان خۆش ده‌ویست که به‌بێ وشه‌ی گیان ناوی یه‌کتریان نه‌ده‌هێنا و بانگی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد ... ڕۆژێکیان هه‌رسێکیان ده‌چن بۆ ( لۆ ** ) که‌ندن . پاش که‌مێك کار و برسی بوون ، ده‌یانه‌وێت وچانێك له چێشتینگه‌دا بگرن و نان و دۆیه‌ك بخۆن .. هه‌ر بۆیه ده‌ست له‌کار هه‌ڵده‌گرن و دێنه‌وه شوینی پشو، شاوه‌یس زۆرهیلاك بو ، ئاره‌زو ده‌کات تا براکانی نان و دۆکه ئاماده ده‌که‌ن ، ئه‌م به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وینه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌کانی که‌مێك ڕاکشێت .. هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاکشانیدا یه‌کسه‌ر خه‌وی لێده‌که‌وێت .. ئه‌وانیش خه‌ریکی نان و دۆ ئاماده‌کردن ده‌بن ، پاش ئاماده‌کردنی نازانن چۆن شاوه‌یس له‌و خه‌وه خۆشه به ئاگابهێنن ، چونکه هینده خۆشیان ده‌وێت دڵیان نایه‌ت له‌و خه‌وه خۆشه‌ی بکه‌ن ... له وکاتی چیکردن و نه‌کردنه‌یاندا ، که له شاوه‌یس وردبوونه‌ته‌وه. ده‌بینن، خه‌ریکه میشێکی گه‌وره له کونه‌لوتیه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه. دیمه‌نه‌که هینده‌به‌لایانه‌وه سه‌یر ده‌بێت، توشی ساکان ده‌بن و بێ هیچ جوڵه و نقه‌یه‌ك هه‌ر سه‌یری ده‌که‌ن. تا مێشێکی گه‌وره و سه‌وز دێته ده‌ره‌وه و ده‌چێته سه‌ر پۆپه‌ی لوتیه‌وه ده‌نیشێته‌وه.... پاش که‌مێك هه‌ڵده‌فڕێت و دێته لێواری جامه‌دۆکه و هه‌ڵده‌نیشێته‌وه.. که‌مێ سه‌یری دۆکه ده‌کات .. هاتوچۆی لێواری جامه‌که ده‌کات .. باوه‌یسیش په‌یتا په‌یتا ئاماژه بۆ مرادوه‌یس ده‌کات که هیچ ورته‌ییکی له ده‌م ده‌رنه‌چێت بزانن ده‌گاته کوێ . ئێ .. سه‌رتان نه‌یێشێنم ، پاشان مێشه‌که هه‌ڵده‌فرێته سه‌ر که‌و چکه‌داره‌که‌ی نێو جامه‌دۆکه و ده‌په‌ڕێته‌وه ئه‌مبه‌ری جامه‌که.. پاشتر مێشه‌که‌ده‌ستده‌کات به ڕۆیشتن و ده‌ڕوات .. ده‌ڕوات .. هه‌ر ده‌ڕوات .. مرادوه‌یس و باوه‌یسیش به‌پێی مێشه دورونزیك دوای ده‌که‌ون ... تاده‌گاته کۆنه‌هه‌وارێکی دور دور ، که‌مێ وه‌ستان و ڕۆیشتن تا دواجار ده‌چێته سه‌ر به‌ردێکی گه‌وره و پاش که‌مێك هه‌ڵنیشتن له سه‌ری ، دیته خواره‌وه و ده‌چێت به‌ژێر به‌رده‌که‌دا .. ئه‌مانیش ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن . له‌وه‌دا ده‌بێت وه‌ڕس بن ، میشه له‌ژێر به‌ردا دێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و شوێنی خۆی چۆن هاتوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.. ئه‌مانیش ورده‌ورده به شێوه‌ی ڕۆشتنیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، تا ده‌گه‌نه‌وه لای شاوه‌یس و مێش فڕته‌یه‌ك ده‌کاته‌وه سه‌ر لوتی شاوه‌یس و به هه‌زار ئه‌حواڵ له کونی لوتیه‌وه ده‌چێته‌وه ژوره‌وه.. شاوه‌یسیش پرخه‌یه‌ك ده‌کات و خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه.. دیاره باوه‌یس وریاتر بووه، بۆیه یه‌کسه‌ر به شاوه‌یس ده‌ڵێت : ها کاکه گیان ، ده‌ڵێی خه‌وت بیینی ! ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ، جا هه‌ر خه‌و بو ! .. باوه‌یس : ئێ بۆ ئێمه‌شی بگێڕه‌وه بزانین چۆن بو ! ئیتر شاوه‌یس ده‌ستده‌کات به‌خه‌و گێڕانه‌وه.. نامه‌ردتان نه‌که‌ن ، ئێستا له خه‌وما، ڕوبارێکی زۆر مه‌نگ و سامناك هاته‌ڕێم ، هه‌رچۆن سه‌یرم ده‌کرد په‌ڕینه‌وه تێیدا ئاسان نه‌بو ، بۆیه بڕێك به ده‌ور و پشتی خۆمدا گه‌رد و خولمدا ، سا به‌ڵکو شوێنێك بدۆزمه‌وه بوارم بدا و بپه‌ڕمه‌وه.. ڕه‌نگه باوه‌یس منه‌ی زانراوێکی کردبێت و بزانێت که ئه‌وه جامه‌دۆکه‌یه لێی بۆته ڕوباری مه‌نگ و مه‌ترسیدار .. بۆیه به‌تاسه‌وه وتی : ئێ دوای ئه‌وه.. وه‌ڵڵا ، براگیان ، باشبو توشی پردێك بوم .. ئیتر زۆر به‌ئاسانی بازێکم دایه‌سه‌ر پرده‌که‌و په‌ڕیمه‌وه.. باوه‌یس له‌دڵی خۆیدا ( ئێ ..ئێ .. ئه‌مه که‌وچکه‌دارینه‌که‌ی ناو جامه‌دۆکه بووه لێت بۆته‌پرد !) بۆیه به تامه‌زرۆی زانینی نه‌زانراوه‌کانه‌وه، ئێ براگیان ئه‌ی دوای ئه‌وه‌چی بو .. دوای ئه‌وه‌ی که به‌ئاسانی باش بو په‌ڕیمه‌وه.. هه‌رڕۆشتم .. ڕۆشتم .. تا گه‌یشتمه وێرانه‌یه‌ك . باوه‌یس له‌به‌ر خۆیه‌وه ( ئه‌مه‌شیان باش ! ) ئه‌ی دوای ئه‌وه.. شاوه‌یس درێژه‌ی پێده‌دا و .. بڕێك سه‌یری وێرانه‌که‌م کرد .. دوتر چومه سه‌ر به‌ردێکی تاده‌م کار بکات گه‌وره.. له‌وێشه‌وه که‌مێکیتر سه‌یری وێرانه‌که‌م کرد و دواتر دابه‌زیم و چومه‌ژێر به‌رده‌که‌وه.. له‌وکاته‌دا مورادوه‌یس به‌قسه هات : ( ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه بۆچی چوی ! ) یه‌کسه‌ر باوه‌یس چاوێکی له مرادوه‌یس داگرت .. شاوه‌یسیش ئاگای له‌م که‌ین و به‌ینه نییه، بۆیه بێ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌ی مرادوه‌یس سه‌رنجی ڕابکێشیت .. ئێ چوزانم برا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ڕۆیشتم که خه‌و بو .. باوه‌یس به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه و گومکردنی پرسیاره‌که‌ی مرادوه‌یس هه‌ڵیدایه و وتی : جا خه‌و پرسیاری بۆ چییه! ئێ .. برا ، کاکه شاوه‌یس ، که چویته ژێر به‌رده‌که چی ڕویدا .. جیت بینی ! شاوه‌یسیش چویه‌وه سه‌ر خه‌ت و درێژه‌ی به گێڕانه‌وه‌ی خه‌وه‌که‌یدا ، جاچیم نه‌بینی برا .. له‌به‌ر خشڵ و جه‌واهێر ڕێ نه‌بو بچیته ژوره‌وه.. دره‌وشانه‌وه‌یان چاوی ده‌برد .. ڕاسیه‌که‌ی منیش بڕێ سه‌یرم کرد و پاش که‌مێك بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ به‌رم گه‌ڕامه‌وه و باش بو به‌خه‌به‌ر هاتم ...
پاشان باوه‌یس زیره‌کانه ڕوی ده‌می کرده شاوه‌یس و وتی ، باشه برا ، گه‌ر به‌و شوێنه‌ی له خه‌وه‌که‌تدا پێیدا ڕۆیشتوی ئێسته بڕۆیته‌وه، ڕێگاکه ده‌ناسیته‌وه! شاوه‌یس : ئه‌ی بۆ نا ! بڕوا بکه‌ن ئێسته‌ش وێنه‌که‌ی له‌به‌رچاوم گومنابێت .. دوباره باوه‌یس هه‌ڵیدایه، ئه‌ی ئه‌و وێرانه‌یه دێته‌وه به‌رچاوت ! به‌رده‌که ده‌ناسیته‌وه! شاوه‌یس : هه‌مووی له‌به‌رچاومه، ته‌نانه‌ت به‌رده‌که‌ش وه‌کو به‌رده‌موری دیواره‌که‌ی ماڵی خۆمان ده‌یناسمه‌وه.. باوه‌یس : ده‌بۆ دوامان ناکه‌وی بزانین ئێمه به‌و ڕێگایه‌دا ناتبه‌ین که پێیدا ڕۆشتوی .. شاوه‌یس به‌ڵێ ده‌کات و به‌رودوا ده‌ڕۆن .. له‌گه‌ڵ ڕێکردندا ، شاوه‌یس هه‌ر خه‌ریکی سوێند خواردنه که ئه‌وه ڕێگاکه‌یه و زۆرباش دێته‌وه به‌رچاوی، تا ده‌گه‌نه کۆنه هه‌واره چۆڵه‌که.. شاوه‌یس ئه‌وه‌نده دڵنیایه که ئه‌وه وێرانه‌که‌ی خه‌وه‌که‌یه‌تی، بۆیه له‌به‌ر خۆیه‌وه، ئه‌وه چییه خۆمن ئێستا لێره بوم .. پاش که‌مێك چاوگێڕان یه‌کسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ به‌رده‌که کرد ، ئه‌وه‌ش به‌رده‌که‌یه.. به‌په‌له ڕۆیشته سه‌ری .. ئابرا به‌خوا ئه‌مه خۆیه‌تی ..
باوه‌یس پێشنیاری کرد که ژێره‌که‌ی هه‌ڵدڕن و بچنه ژێری بزانن چی تێدایه. ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان کرد و پاش ئه‌وه‌ی له هه‌واره‌که‌دا بێڵه شکاو پاچه فڕێدراویان دۆزیه‌وه ده‌ستیان به‌بن که‌چکردنی به‌رده‌که کرد .. دوای ماوه‌یه‌ك که چونه بن به‌رده‌که ئه‌وه‌ی شاوه‌یس به‌خه‌و دیبو ، به‌واقع و به‌چاو بینیان .. خشڵ هه‌ر ته‌واو نه‌ده‌بوو که ده‌ریان هێنا .. باوه‌یس هه‌رچه‌ند بیری لێده‌کرده‌وه شاوه‌یس گه‌مژه‌یه و لای ماڵه‌وه و خه‌ڵکی باسی ده‌کات . به‌وه‌ش کێشه‌یان بۆ دروستده‌بێت .. بۆیه مرادوه‌یسی بانگ کرد و به‌چرپه ده‌ستی به‌قسه‌کردن کرد: برام هه‌رچه‌ند سه‌رده‌هێنم و سه‌رده‌به‌م شاوه‌یس گه‌مژه‌یه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باسده‌کات و له هه‌موومانی ده‌شێوێنێت ، توشی کێشه ده‌بین .. مرادوه‌یس: ڕاستده‌که‌یت برا ، جاچی بکه‌ین! باوه‌یس : چۆن چی بکه‌ین! بابیکوژین و ئاگاشمان له ماڵ و منداڵه‌که‌شی ده‌بێت .. هه‌ر بژی ، بژی .. وا بیست ساڵی تر ژیا ، ئیتر بۆ سه‌ریش له ئێمه‌تێك بدات .. هه‌رچۆنێك بو باوه‌ڕی به مرادوه‌یس هێنا و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست و قاچی شاوه‌یس ببه‌سن و پاشتر چاڵێکی بۆ هه‌ڵکه‌نن و تێی خه‌ن و به‌گڵ دایپۆشن .. هه‌رچه‌ند شاوه‌یس هاواری کرد و پاڕایه‌وه، ئه‌وانیش وتیان به‌خوا برا گیان به‌وه‌ی ناده‌ین ، تۆ گه‌مژه‌یت و باسی ده‌که‌یت، سه‌ر له هه‌موومان ده‌شێوێنی . هه‌رچه‌ند هاواری ده‌کرد و ده‌یوت به‌خوا گه‌مژه‌نیم و باسی ناکه‌م، دادی نه‌دا. بۆیه که زانی لاڵانه‌وه بێ سوده و ده‌ستیشی بێده‌سه‌ڵاته و هیچاره‌یه‌کی ده‌ربازبوونی نییه، وتی ، ده‌باشه برا جوانه‌کانم ، ته‌نها داواکاریه‌کم هه‌یه له‌شێوه‌ی وه‌سیه‌تدا بۆم بگه‌یینه براژنتان، (مه‌به‌ستی له خێزانه‌که‌یه‌تی) ئه‌وانیش ئه‌ڵێن به‌چاوان برا گیان، بڵێ دڵنیابه وه‌ك خۆی ده‌یگه‌یێنین. شاوه‌یسیش ده‌ڵێ : وه‌ك ده‌زانن خێزانه‌که‌م سکپڕه له‌کۆتایی مانگی خۆیدایه، هه‌رچه‌ند ده‌شهاته زه‌ینمه‌وه، دوانه‌یه‌کمان ده‌بێت، جا گه‌ر به‌ئه‌رکی نه‌زانن پێی بڵێن له کوڕ و کچ هه‌رکامیان بوون مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه و ناویان لێبنێت (هه‌ی داد و بێداد) باشه براکانم! باوه‌یس وتی چیتر برا! ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی هه‌ر ئه‌وه‌نده و هیچی تر . به‌ڵام به‌تکا له‌بیری نه‌که‌ن . ئه‌وانیش دڵنیایان کرده‌وه... پاشان به‌یارمه‌تی خۆی خستیانه نێوچاڵ و به‌گڵ دایانپۆشی و خشڵ و ئاڵتونه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا و هاتنه‌وه بۆماڵه‌وه...
پاش گه‌یشتنه‌وه‌یان .. خۆیان خه‌مبار ڕاگرت و که له ڕاستیشدا هه‌ر خه‌مبار بوون، ڕۆیشتن بۆ ماڵی شاوه‌یسی براگه‌وره‌یان و به براژنه‌که‌یان ڕاگه‌یاند گوایه شاوه‌یسی برایان سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتوه و هه‌رچه‌ند ئه‌مان لێی پاڕاونه‌ته‌وه به‌ڵام دادی نه‌داوه و هه‌رچوه. خێزانه‌که‌شی پاش ناڕه‌حه‌تیێکی زۆر وتی باشه ئه‌ی هیچی نه‌وت! باوه‌یسیش وتی : چیت پێ بڵێم .. ڕاستیه‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی وت که پێت ڕابگه‌یێنین که وه‌سیه‌تی کردوه، که ڕه‌نگه دومنداڵتان ببێت جا کوڕبوون یان کچ، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێکیشیان کوڕ بو ئه‌ویتریشیان کچ مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه، گرنگ یه‌کێکیان ناو بنێیت ( داد و ئه‌وتریان بێداد ) .. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌حه‌تیێکی زۆر و ماوه‌یه‌کی به‌سه‌رچو باوه‌یس و مرادوه‌یس خشڵ و زێڕیان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شکرد و سه‌رگه‌رمی ژیانیان بوون ...
لێپرسراوه‌تی هه‌ر بابه‌تێك، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی نووسه‌ره‌که‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ر بابه‌تێك یا سه‌رنجێك که سوکایه‌تی و گاڵته‌کردن به‌رامبه‌ر به ژێنده‌ر، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، نه‌ژاد، ئایین، چین و بیرورای تاکه‌که‌سێك بگرێته خۆی، له‌م وێبڵاگه‌دا بڵاو ناکرێته‌وه.بنه‌مای هه‌ر هاوکاری و به‌شدارییه‌ك له وێببلاگه‌دا، مرۆڤدۆستی، ژینگه‌دۆستی و گیانی ته‌باییه، هه‌ر بیربۆچوونێك که دژی ئه‌م سێ بنه‌مایه بێت، به په‌ێڕه‌وی ئه‌م وێببلاگه ناکۆك ده‌بێت.