که‌مال هه‌ورامی
1
دروسته ده‌بوو بۆ نووسینی بابه‌تێکی له‌م شێوه‌یه به مێژووی هه‌ندێك ( چه‌مک )دا ڕۆ بچومایه و ئاماژه‌م به چه‌ندین سه‌رچاوه بدایه. تاوه‌کو هه‌رخوێنه‌رێکی به‌ڕێز گومانێکی نادروستی بۆ دروست بوایه سه‌یری سه‌رچاوه‌کانی بکردایه و له نادروستی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیدا ڕاڤه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ تێڕوانینه‌کانی ئێمه‌ومانان نه‌کردایه. له‌وه‌ش زیاتر به ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی تێپه‌ڕیو تۆمه‌تباری نه‌کردینایه...
هه‌رچۆنێك که هه‌یه ، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم و ده‌ینوسم ، گوزارشت له ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌م له‌م سات و کاته‌دا ده‌کات. به‌جۆرێك ، گه‌ر له هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه پێی گه‌یشتبم ، جا له ده‌رنجامی ده‌یان ساڵ له خوێندنه‌وه و بیرکردنه‌وه‌ی خودی خۆم بێت یان له ده‌رنجامی که‌ڵه‌که‌کردنی ده‌یان ساڵی زانیاری ئه‌زموونکراو چه‌ندین جار گلان و هه‌ڵسانه‌وه له په‌یوه‌ندیگرتنم له‌گه‌ڵ ژیاندا بێت ، خۆگه‌ر گوزه‌رگای زیاتر له چل ساڵ ته‌مه‌نی ئاڵۆز ، به‌شێك له سایکۆلۆژیه‌تی منی پێکهێنابێت و له‌و پێکهاته‌یه‌دا بێکاریگه‌ر نه‌بوبێت . گرنگ له ئیستا ئه‌مه‌ی که ده‌یڵێم و ده‌ینوسم به‌شێکه له بیرکردنه‌وه‌م و به‌چاک و خراپیه‌وه له به‌رامبه‌ریدا به‌رپرسیارم. ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه که له کاتی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کدا گه‌ر کردبێتم یان له داهاتودا گه‌ر بیکه‌م هیچ که‌س و بیریارێك لێی به‌رپرسیار نییه و ته‌نهاو ته‌نها خودی خۆم به‌ته‌واوی وجودمه‌وه لێی به‌رپرسیارم . هاوکات به‌و مانایه‌ش نییه ڕۆڵی کارای هه‌موو ئه‌و که‌س و سه‌رچاوانه که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان کۆمه‌کیان به من کردبێت فه‌رامۆشیان بکه‌م و به‌رز نه‌یان نرخێنم . به‌ڵکو له دواجاردا به مه‌به‌ستی کورتکردنه‌وه‌ی ڕێگای به‌رامبه‌ر و هاوکاریکردن له کۆکردنه‌وه‌ی جوگرافیای گۆشه‌نیگای خوینه‌ر تاوه‌کو ئازادانه و ڕاستوڕه‌وان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات ببێته گه‌ڕیده‌ی پانتایی سه‌رچاه‌وکانی پێکهاته‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌کانم دابه‌زێته ناو بابه‌تی ئه‌و تێڕوانینانه‌م که به‌په‌سه‌ندیان نازانێت . ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش باشترین کورته‌ڕێ بێت تاوه‌کو هاوکاری خوێنه‌ری پێبکه‌م به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌و گه‌ڕان و په‌ڕیوه‌نه‌یه‌دا توشی که‌مترین هه‌ڵه‌و لادان بێت و هاوکاتیش خودی که‌مال بخه‌مه ژێرباری به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی مێژوویی و هه‌نوکه‌ییه‌وه. بۆیه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، ئه‌مه‌ی که ده‌یڵێم گوزارشت له بیرکردنه‌وه‌ی من ده‌کات و هه‌موو که‌سێك ئازاده له هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌ك و مانایه‌کدا دروست له‌گه‌ڵیدا نه‌هاته‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی بسه‌لمێنێت . له بارێکی وه‌هادا پڕ به‌دنیا مه‌منونی ده‌بم .. به‌ڵام هه‌ر بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك ، من بۆ خۆم به‌و مه‌به‌سته‌ی له کاتی هه‌ڵه‌دا ، که‌میك باری شانی به‌رامبه‌ره‌کانم سوك بکه‌م و له‌ژێر باری به‌رپرسیارێتیدا ده‌ریان بهێنم به‌دوای ئه‌نگێزه‌ی هه‌ڵه‌کاندا ده‌گه‌ڕێم . چونکه له بارێکی وه‌هاشدا خۆشم له ده‌مار گرژی و وروژاندنی زیاد له پێویست ده‌پارێزم . به‌وه‌ش لۆژیك له ساتی دواندندا ئاماده‌یی ده‌بێت و توشی ته‌نگه‌ژه نابێت ، بابه‌تێتی له ساتی دیالۆگدا بارته‌قای بوونی نه‌ك هه‌ر پارێزگاری لێده‌کرێت به‌ڵکو وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی ده‌رده‌خات . به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م میتۆده‌ش له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌کان ده‌کرێت و پرۆسه‌ی ( گۆڕان ) به ئاراسته‌ی لێکگه‌یشتن و پێکه‌وه ژیان ڕوده‌دات .... ئه‌مه‌ش به‌ئه‌زموون بۆم ساخ بۆته‌وه له بارێکی وه‌هادا گه‌ر به‌رامبه‌ره‌کانیشم هه‌ڵه‌یان له‌به‌رامبه‌ردا کردبم له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك باو بۆته‌وه نیگه‌رانیم ماوه‌یه‌کی درێژ له‌نێوان من و ئه‌و یان ئه‌واندا دروست بکات که‌چی مه‌یلی نزیکبوونه‌وه و لێتێگه‌یشتنم زیاتر بووه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك باوبۆته‌وه له به‌رامبه‌ریاندا ڕه‌ق بم و کاریگه‌ری توندوتیژی له ده‌رونی خۆشمدا جێبهێڵێ به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌رمونیانی بۆ هه‌ردولا به‌رهه‌مهێناوه. به‌و جۆره‌ش هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌م فه‌رامۆش نه‌کردوه که‌چی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگری هه‌ڵه‌که له دیدگامدا نه‌بۆته تاوانبار و وه‌ك تاوانبار سه‌رنجم نه‌خستۆته سه‌ری ، واته له سۆنگه‌ی میهره‌وه سه‌رنجه‌کانم له‌سه‌ر کۆکردۆته‌وه. خۆ گه‌ر هه‌ڵه‌که‌ش زۆر گه‌وره بوبێت ئه‌وا له دیدگامدا بۆته قوربانییه‌ك و به‌زه‌یم پێیدا هاتۆته‌وه. به‌وه‌ش هه‌ستمکردوه له هه‌موو که‌سێك زیاتر پێویستی به کۆمه‌که. لێره‌شه‌وه گه‌ر ( شوێنکات ) بواری دابین بۆ هه‌میشه ئاکامێکی باشی لێکه‌وتۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له سه‌رله‌به‌ری ئه‌م بێنه‌وبه‌ره‌یه‌دا بڕوام به (مجامه‌له) و ڕێوڕسومی (ته‌شریفاتی) نه‌بووه‌و نییه...
مه‌به‌ستی من له‌م نووسینه‌دا به‌بێ بڕیاری پێشوه‌خت ، به‌پیی لۆژیك دواندنی ژیری و ئاوه‌زی مرۆڤه‌کانه. چونکه بڕیاری پێشوه‌خت بڕست و ڕۆحی دیالۆگ کوشت و بڕ ده‌کات ، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵدانێکه بۆ زاڵبوونی ده‌م به‌سه‌ر گوێچکه‌دا هیچ ئاکامێکی به‌رهه‌مداری نابیت . له‌و کاته‌شدا و له سێبه‌ری ئه‌و جۆره له قسه‌کردنه‌دا که بڕیاری پێشوه‌خت به‌رده‌وامی پێده‌دات گه‌ڕه‌لاوژێ که له‌میانه‌یدا قسه به‌شه‌ڕ ده‌درێت ، به‌رهه‌مده‌هینرێت . ئیتر هیچ زه‌مینه‌یه‌ك تاوه‌کو ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکرێت و ڕونکردنه‌وه‌کان ڕۆشنایی بخه‌نه‌سه‌ر دیوه نه‌دیوه‌کان ناڕه‌خسێت . به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه‌چون ڕونادات ، مه‌عریفه به‌رهه‌م ناهێنرێت . واته بڕیاری پێشوه‌خت ده‌رگاکانی بیرکردنه‌وه له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا کڵۆم ده‌کات و ڕایه‌ڵه‌کانی په‌یوه‌ندی ویران ده‌کات . له دواجاردا هاوشێوه‌ی ئاو که چه‌ند ده‌بێته هۆکارێك بۆ به‌ستنی چیمه‌نتۆ ، به‌و شێوه‌یه‌ش بڕیاری پێشوه‌خت هۆکارێکه بۆ دۆگماکردن و چه‌قبه‌ستنی پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه . جگه له‌مه‌ش بڕیاری پێشوه‌خت و خۆداخستنی مرۆڤێکه له چوارچێوه‌ی قاڵبێکی ئاسنیندا ، دروستکردنی ژماره‌یه‌ك هێلی سوره بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێك له توانایدا نه‌بیت توخنیان بکه‌وێت . ئه‌مه‌ش وێناکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیێکی شه‌رمنه . بمبه‌خشن که ده‌ڵێم ئه‌م مرۆڤانه خاوه‌نی که‌سایه‌تیێکی تایبه‌ت به‌خۆیان نیین ، به‌پێچه‌وانه‌وه که‌سایه‌تیێکی درۆزنانه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه ( ئیستعاره) خواستوه، چونکه وێنه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییانه به‌رمه‌بنای بڕی ژیری و تواناکانی خۆیانه‌وه به‌رجه‌سته نه‌بۆته‌وه. تێکشکاندنی بریاری پێشوه‌ختیش تاوه‌کو تابلۆکانی نێو زه‌ینمان نه‌شکێنین و ده‌ستکاری پیرۆزیه‌کانمان نه‌که‌ین ، ئاسته‌مه. لانیکه‌م له‌سه‌ره‌تادا پێویسته هه‌مووان مل به‌و ڕاستیه بده‌ین که ئه‌وه‌ی لای من پیرۆزه ده‌شێت لای ئه‌وی به‌رامبه‌ر پیرۆز نه‌بێت . له بارێکی وه‌هاشدا ، ده‌کرێت مافی پێبده‌ین که چۆن بیری لێده‌کاته‌وه ڕاو بۆچونی خۆی باس‌بکات . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نها ڕێگه‌پێدان به‌شی پێویست ناکات ، به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتر پێویسته به‌ته‌واوی توانا و گرنگی پێدانه‌وه گوێبیستی بیین . لانیکه‌م تاوه‌کو تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌و شوێنه هه‌بێت که‌کاری له‌سه‌رکراوه، لێره‌شه‌وه‌یه بوونیادی دیالۆگی ته‌ندروست ده‌نرێت . ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موومان ڕاسته و پێویسته به‌رامبه‌ریش له‌و باری ئاماده‌باشیه‌دا له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ کۆبێته‌وه.. لێره‌وه مرۆڤه‌کان ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان (له‌م ساته‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌هه‌ن) وه‌رده‌گرن و ده‌بنه ژماره‌یه‌ك (که‌س) . گه‌ر وانه‌بێت ئێمه هێشتا گه‌شه‌ی پێویستمان نه‌کردوه و نه‌بوینه‌ته خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆمان و به‌ته‌نیا مرۆڤین . مرۆڤ ، به‌و مانایه‌ی که پێکهاتوی ژماره‌یه‌ك خه‌سڵه‌تی گشتین که له‌هه‌موو مرۆڤه‌کاندا هاوبه‌شه. هه‌روه‌ك چۆن (من بیر ده‌که‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌سروشتیحاڵ بیرده‌کاته‌وه. که منیش مرۆڤ بم ، که‌واته به‌سروشتیحاڵ بیرده‌که‌مه‌وه) به‌ڵام بیر له چی ده‌که‌مه‌وه؟ چۆن بیر ده‌که‌مه‌وه؟ که‌ی بیر ده‌که‌مه‌وه؟ کامه‌شت بابه‌تی یه‌که‌می بیرکردنه‌وه‌ی منه؟ ... هتد . وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بارته‌قای ژماره‌ی مرۆڤه‌کان زۆر و جیاوازن . هه‌ر به‌نمونه ، (مرۆڤ به‌سروشتیحاڵ سه‌ره‌تایێکی هه‌یه ، که سه‌ره‌تاشی هه‌بو گومان هه‌ڵناگرێ کۆتایشی ده‌بێت . که منیش سه‌ره‌تایه‌کم هه‌یه و مر‌ۆڤم که‌واته کۆتابوونیشم حه‌تمییه) به‌ڵام که‌ی کۆتایم دێت ؟ به‌چی ؟ چۆن ؟ ئه‌مانه وه‌ڵامگه‌لێکیان هه‌یه که له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکیتر جیاوازه... ڕه‌نگه‌که‌سێك هه‌بێت وه‌ڵامێکی سه‌یر بداته‌وه و بڵێت : گرنگ ئه‌وه‌یه‌من ده‌مرم ، ئیتر هه‌رچۆنێك ده‌مرم مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه. ڕاستیه‌که‌ی گه‌ر که‌سێك هه‌بێت به‌و شێوه‌یه سه‌رنچ له‌سه‌ر وه‌ڵامێکی له‌و جۆره کۆبکاته‌وه، ئه‌وا وه‌ڵامێکی تاسه‌ر ئێسقان ( عه‌به‌سییه) . له‌وه‌ش زیاتر گه‌ر کار له نێو وه‌ڵامێکی له‌وجۆره‌دا بکرێت ، ( عبه‌سییه‌ت ) به‌رهه‌م ده‌هێنێت . ئه‌ی ئه‌وه نییه له وه‌ته‌ی مرۆڤ هاتۆته‌بوون تاوه‌کو ئێستا و ئه‌و کاته‌ش که ده‌بێت ، ده‌زانێت کۆتایی پێدێت که‌چی له تێکۆشانی خۆی ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام تا ئه‌و ساته‌ی له‌گه‌ڵ ژیاندا ده‌رگیره هه‌وڵده‌دات و ده‌خوازێت ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه بژی ! ئه‌ی خۆ ئێمه‌مانانیش گومانمان له کۆتابوونی خۆمان نییه ئه‌ی ئه‌م هه‌موو بگره‌و به‌رده‌یه مانای به‌چییه ! بۆ ساتێك نامانه‌وێ ئۆقره‌بگرین !!
هه‌رچۆنێك که هه‌یه ، مه‌رجه هه‌موو مرۆڤێك به ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی خۆی بگات ، ئنجا ئاماژه‌ی که‌سی بۆ بکرێت . واته هه‌موو که‌سێك مه‌رجه مرۆڤ بێت ، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو مرۆڤێك به که‌سایه‌تی خۆی گه‌یشتبێت . واته هه‌ر که‌سه خاوه‌نی توانا و ژیری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی که پاش ئه‌وه‌ی به‌گه‌ڕخرا ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه ده‌توانێت وه‌ك که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ چۆن که هه‌یه ، بوونی خۆی وێنا بکاته‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش مه‌رجه که هه‌موو که‌سێك خاوه‌نی خه‌سڵه‌ته گشتیه‌کانی مرۆڤ بێت به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو مرۆڤێك له توانایدا هه‌بێت ناسنامه‌ی به‌رمه‌بنای خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌کانی ، که‌سایه‌تی وێنا بکاته‌وه، جونکه هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا ( که‌سایه‌تی ) به‌رمه‌بنای گه‌یشتن به‌توانا و ژیری مرۆڤه‌کان (نه‌ك مرۆڤ) ، به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.. وه پێویسته ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که مافه‌کانی مرۆڤ به‌رمه‌بنای مرۆڤبوون بوونیاد نراون نه‌ك به‌رمه‌بنای ناسنامه‌کان ..
لێره‌وه‌یه ( من ، تۆ ، ئه‌و ، ئه‌وان ، ئێمه) سنوری بازنه‌ی زمانه‌وانی تێده‌په‌ڕێنن و مانای پڕاو پڕی خۆیان وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ن وه‌رده‌گرن . که‌مال ( من ) ناخوازێت مرۆڤێکی شه‌رمن بێت و بوونی له‌نێو (ئێمه)دا بتوێته‌وه، هه‌روك چۆن خوازیار نییه له نه‌بوونی (ئه‌و)دا بوونی بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، واته نه‌ك هه‌ر ماف به‌خۆی نادات ئه‌ویتر له بوونی خۆیدا بتوێنێته‌وه به‌ڵکو هه‌ست به‌و مه‌ترسیه‌ي له نه‌بوونی (ئه‌ویتر)دا ده‌کات که ده‌که‌وێته سه‌ر بوونی. بۆیه خوازیاره خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌کانی هه‌رچۆنێك که هه‌ن به‌پێی توانستی ژیری و ئاوه‌زی ، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری و ته‌واوی ژیاندا بگرێت . ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئه‌ژمارده بۆ هیچ که‌سیك و هیچ شتێك وه‌ك ئه‌وه‌ی که مرۆڤه (مرۆڤیش به‌پێی سروشت هه‌م به‌رکار و هه‌م به‌کاره ) نه‌کات . به‌ڵکو به‌و مانایه دێت سه‌ره‌ڕای ڕه‌چاوکردنی خاڵه هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا ، (که به‌پێی جۆری گوزه‌ران و په‌یوه‌ندیه‌کانیش خاڵه هاوبه‌شه‌کان هه‌م که‌م و زیاد ده‌که‌ن و هه‌م چۆنیه‌تی کاریگه‌ریشیان خێرا و هێواش ده‌بێت) خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی که له هیچ مرۆڤێکیتر ناچن . وه نه‌که‌مال و نه هیچ مرۆڤێکیتر ناگات به‌و خه‌سڵه‌ته تایبه‌تانه‌یان گه‌ر گرێدراوی ژیری و تواناکانیان نه‌که‌نه‌وه، له‌و گرێدانه‌شدا ڕوه‌و بوونێکی به‌رکه‌ماڵ به‌دروستی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن .. ئه‌م که‌سه ، پێویستی به‌هه‌ر که‌سێکه که بتوانی کۆمه‌کی بکات تاوه‌کو ڕۆشنایی بخاته‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که تائێستا بۆ خۆی و له‌نێو خۆیدا نابینان . له بارێکی وه‌هادا له‌و باوه‌ڕه‌دا یه‌کۆمه‌ک له به‌رهه‌مهێنانی مه‌عر‌یفه‌یدا ده‌کرێت. به‌ڵام هه‌رگیز به‌هیچ که‌سێك ناڵێم ده‌ستت خۆش هه‌روه‌ك که چۆن که‌ن اشڵێم ده‌ست شکاو بیت ، کاتێك که بچوکم ده‌کاته‌وه و ده‌خوازێت له ڕێگای پێدانه‌وه هاوشێوه‌ی خوێندکار و مامۆستای نێو سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت زانیاریه‌کانم بۆ کۆپی بکات و به‌کۆپیکراوی بۆم بگوازێته‌وه. چونکه ده‌زانم به‌گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان به‌و شێوه‌ی که ئاماژه‌ی پێدرا مه‌شقی هاوشێوه‌ی زه‌ڕنه قوته ئاسام ده‌کات ، هه‌روه‌ك چۆن گه‌ر ڕۆژێک دایك خواردن نه‌گوێزێته‌وه بۆ زه‌ڕنه‌قوته‌کانی له‌برسانا ده‌مرن هه‌ر ئاواش ئه‌و مه‌شقه مرۆڤ فێر ده‌کات بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر تواناکانی ده‌ره‌وه‌ی ، خۆی بوونیاد بنێت . به‌جۆرێك هه‌ر که پشتی تێکرا ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا . لێره‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌کپێردن مه‌شقی سڕکردن و خه‌ساندنی تواناکانی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت و له ئاکامدا چالاکیه‌کانی تا ئاستی کوشتن له‌به‌ین ده‌برێن . واته به‌شێوه‌یه‌کی له‌سه‌ره‌خۆ پرۆسه‌ی کوشتنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت ...