ته‌واوکه‌ری (له‌دور بۆم مه‌گه‌ڕێ ، ئه‌مه‌م له‌ته‌نشتدا !! 4)
که‌مال هه‌ورامی
ئه‌گه‌ر چی گرنگه له نێو ڕازی په‌نا ئاگردانه‌کانی هه‌وراماندا ئاماژه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوها گرنگ ده‌کات . به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر به‌خستنه‌ڕوی گرفته‌کان له وێنه‌ی دوه‌مدا و گوزه‌راندنی ژیانێکی خۆشگوزه‌ران له وێنه‌ی یه‌که‌مدا سه‌رنجمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگتر کۆ ده‌کاته‌وه‌و له ئێستادا پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که بۆته مایه‌یی مشتومڕی زۆری کارشناسان و ڕوناکبیران له سه‌رێکه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران و یاسا هه‌ڵهێنجه‌ران له سه‌رێکیتره‌وه. ئه‌وه‌ی که زۆر له تیۆرسێنه کۆمه‌ڵناس و تاکگه‌راکانی سه‌رقاڵکردوه و بۆته مایه‌یی ناسینی جۆری ده‌سه‌ڵاته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی پێده‌ناسرێته‌وه. له‌نێو ئه‌و ڕازه‌دا ئاماژه به‌چه‌سپاندنی ئه‌و سیستمه‌ده‌کات و هاوکات پێمان ده‌ڵێت ڕیشه‌کێشکردنی گرفته‌کان له‌وێوه ناکرێت به‌هیوایان بین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رنجمان بۆ شوێنێك ڕاده‌کێشێت . یان به‌واتایێکی تر ده‌سه‌ڵاتێك داوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له دیده بگرێت ده‌یکاته پێویستیێکی حه‌تمی تاوه‌کو داوه‌ری هه‌مو ئه‌و کێشه‌و گرفتانه ده‌کات که له نێو کۆمه‌ڵدا ئه‌گه‌ری ڕودانیان هه‌یه. واته ده‌سه‌ڵات له پانتایی ئه‌و ڕازه‌دا پێویستیه و ئه‌وه‌ش گرنگه‌که جۆری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له وێنه‌ی سێ‌دا دیاریکردوه. به‌ڵام لێره‌دا به په‌سه‌ندی ده‌زانم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کیتری نێو دیمه‌نی دوه‌مدا بوه‌ستم ، سه‌رنج بده‌ن !
له‌م سه‌رده‌مدا وه‌ك ده‌بیستن ، له‌سه‌ر زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه هه‌رجاره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌شێوه‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌که‌ن . تاکار گه‌یشته ئه‌وه‌ی جارێك به‌سه‌گ چواندیان که بۆ ئه‌وه‌ی لێیان نه‌وه‌ڕێت نانی بۆ فڕێده‌ده‌نه به‌رده‌می و جارێك ڕۆژنامه‌نوسانی ئازادیان لێ ده‌بێته سه‌گێک که به مانگه‌شه‌و بوه‌ڕێت و له‌به‌رامبه‌ردا خۆیان لێده‌بێته مانگه‌شه‌وێکی ڕون و بێگه‌ردی چوارده‌شه‌وه. چه‌ندجارێکیش بیستومه که زاراوه‌ی گه‌مژه ده‌درێته پاڵ خه‌ڵکی هه‌ورامان و به زۆرشتیان چواندوه. له کاتێکدا له‌نێو پانتایی و مه‌غزای ئه‌و ڕازه‌دا ئاماژه بۆ ورده‌کاری چه‌مکی مرۆڤ ده‌کات و له پێکهاته‌که‌یدا پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنێت .. جێگای تێڕامانه که پاش ئه‌وه‌ی مراد وه‌یس ئاڵتون و خشڵه‌کان ده‌بینێت ، ڕازه‌که ئه‌و دیوه مه‌ترسیداره‌ی مرۆڤمان بۆ وێنا ده‌کاته‌وه و پێمان ده‌ڵێت ئه‌م که‌سه تا ساتی بینینیان هیچ گرفتێکی نه‌بو . به‌پێچه‌وانه‌وه، پڕ بو له ڕێز و خۆشه‌ویستی ، به‌جۆرێك هه‌رگیز ئاماده نه‌بو له‌به‌رامبه‌ر هیچ که‌سێکدا گه‌ر وشه‌یه‌کی ناشایسته‌ی به‌رامبه‌ر به شاوه‌یسی برای بوتایه بێده‌نگ بوایه و به‌ئاسان به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی بکردایه. که‌چی ئێستا به بینینی خشڵ و زیوه‌کان توشی وروژاندن ده‌بێت و مه‌یلی سامان که‌ڵه‌که‌کردن که مه‌یلێکی سروشتی مرۆڤه‌کانه و ئاماده‌یی هه‌یه و تا ئه‌وساته له میروه‌یسدا خه‌فه‌کراوه، چه‌تونانه دێته سه‌ر خه‌ت و به هه‌مو پێکهاته‌کانی ده‌ڵێت هه‌موتان بێده‌نگ بن و سه‌ره‌ی منه، له‌و ساته‌شدا ته‌واوی ژیری و ئاوه‌زی ده‌چێته خزمه‌ت ئاره‌ز و حه‌زه‌کانیه‌وه، ئیتر وێڵی دوای پاساو ده‌بێت تاوه‌کو زۆرترین به‌شی به‌ر بکه‌وێت ، ڕه‌نگه بشخوازێت به‌و پێیه‌ی که شاوه‌یس هۆکاری سه‌ره‌کیه له دۆزینه‌وه‌ی سامانه‌که‌دا و بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌میدا بۆ هه‌میشه هه‌ست به‌منه‌تباری نه‌کات ، خۆ هیچ دور نییه دروست له دیدیدا مه‌ترسی ئه‌وه بکات که شاوه‌یس ڕوداوه‌که بۆ خێزانه‌که‌ی باس ده‌کات و ده‌رنجام خه‌ڵکیتر پێ بزانێت و خاوه‌نی بۆ بدۆزرێته‌وه و له‌م سامانه مۆڵه ده‌بێت ، بۆیه له ئاکامدا له‌سه‌ر ئه‌وه خۆی کۆده‌کاته‌وه که تۆمه‌تی گه‌مژه‌بون بداته پاڵ شاوه‌یسی برا گه‌وره‌ی . هه‌رچۆنێک که هه‌یه، لێره‌دا حکمه‌تی ئه‌م ڕازه‌ی پاڵ ئاگردانه‌کانی هه‌ورامان پێمان ده‌ڵێت بۆ مرۆڤێك ئازایه‌تی و ژیری و ده‌ستپاکی ده‌رناکه‌وێت و ناسه‌لمێنرێت ، له کاتێکدا که هیچی نییه و گره و له‌سه‌ر ده‌ستگرۆیی خۆی بۆ هه‌ژاران گه‌ر هه‌بو بوایه، ده‌کات . یان باس له‌وه بکات گه‌ر پاره‌یه‌کی مۆڵ و کاشیشی دۆزیه‌وه و ته‌نانه‌ت نه‌شیزانی خاوه‌نه‌که‌ی کێیه ده‌یبات ته‌سلیم به نزیکترین پۆلیسخانه‌ی ده‌کات که هیچی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. یان باس له موماره‌سه‌کردنی باشترین جۆری ده‌سه‌ڵات ده‌کات ، له کاتێکدا که لاوازترین ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵاتی نییه. خۆ ڕێک وه‌ک ئه‌و لاوه وایه که هیچ لاوێک له توخمی به‌رامبه‌ری پێی سه‌رسام نه‌بێت ، ئه‌م باس له سه‌نگینی خۆی و به‌حساب پاکێتی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات ! لێره‌دا پێمان ده‌ڵێت ئه‌ندێشه‌ی ڕوت گرێنتی ناکرێت به‌ڵکو ڕاستگۆترین ژیان ئه‌ژیانیه که له‌ساتی خۆیدا ئه‌زمونده‌کرێت . هه‌ر له‌و دیدگایه‌وه بۆ ڕسته سه‌ره‌تاییه‌کانی هیتله‌ر له ساتی بانگه‌شه‌کردنیدا کامه‌یان خراپبون ! کامه‌یان گوزارشتی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌ترین دکتاتۆریه‌تی دنیا ده‌کرد ! هاو کات کاتێک له‌و ده‌رنجامه‌وه که ئاماژه‌ی پێکرا ، میروه‌یس شاوه‌یسی برای به گه‌مژه تۆمه‌تبار ده‌کات . ده‌خوازێت له ڕێگای ئه‌م گه‌مژه‌کردنه‌وه‌یدا مه‌رامه قێزه‌ونه‌کانی جێبه‌جێبکات . هه‌ر جۆرێك هه‌یه، خۆی له‌به‌رده‌م بونی شاوه‌یسدا به مه‌به‌ستی تێرکردنی ئاره‌زوه‌کانی ڕزگار بکات و له‌و پێناوه‌دا هه‌ست به هیچ مه‌ترسیه‌ك نه‌کات . هاوکات له دیوێکیتره‌وه له وه‌ڵامی شاوه‌یسدا پێمانده‌ڵێت ، مرۆڤ گه‌مژه‌نییه به‌ڵکو ئه‌و مرۆڤه‌ی گه‌مژه کراوه‌ته‌وه که ناسینی بۆ مرۆڤ نیه و به گه‌مژه‌ی ده‌زانێت . بۆیه پاش ئه‌وه‌ی به‌حسابی میروه‌یس شاوه‌یسی گه‌مژه! هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی له‌به‌رده‌م چاوی برسی ته‌ماحکارانه‌ی میروه‌یسی برایدا نامێنێت ، به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌مژه‌ییه‌وه له شێوه‌ی ڕاسپارده‌ی سه‌ره‌مه‌رگدا له ساده‌ترین ده‌ربڕیندا گه‌وره‌ترین مانا جێده‌هێێت . به‌جۆرێک له دواجاردا ڕه‌وایه‌تی ، سه‌رکه‌وتو به‌سه‌ر ناڕه‌وایه‌تیدا ده‌کات . سه‌رنج بده‌ن له پێکهاته‌ی ئه‌م ڕازه‌دا تا چه‌ند ئاوه‌زێکی ورده‌کار له‌دوا دیالۆگی ( زۆردار و زۆرلێکراودا ، ڕه‌وایی و ناڕه‌واییدا ، سته‌مکارو سته‌ملێکراودا ) به‌کار براوه!!
کاتێك سته‌ملێکراو هه‌ستده‌کات هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کیتری له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و هاوکات به تۆمه‌تی گه‌مژه‌بونیش زوڵمی لێده‌کرێت . زۆرساده و ساکارانه پێیده‌ڵێت تۆ به‌مه‌به‌ستی سامان که‌ڵه‌که‌کردنه‌وه له ڕێگایه‌که‌وه که هیچ ڕه‌وایه‌تیێکی تێدانییه و به‌رهه‌می ڕه‌نج و تێکۆشانی خۆت نییه، گه‌مژه بویته‌وه. ده‌ها ئه‌وه ڕسته‌یه‌کی ساده که هیند به‌ساده‌یی لێی ده‌ڕوانیت ناتوانی نه‌یگه‌یێنیت به‌جۆرێك له‌و سه‌ریشه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌خۆره‌ت و ده‌تگه‌یێنێت به‌چاره‌نوسی پڕ له‌هه‌ڵه‌ی تاوانکاریت . هه‌ر بۆیه شاوه‌یس ڕسته‌یه‌کی له ئێستادا ڕزگارکار و له ئاینده‌دا مه‌رگباری ده‌داتێ . به‌جۆرێك له ئێستادا بڕێك پێیخوشحاڵه‌ت وه‌کو ناونیشانێکی ئاسایی و بڕواهێنه‌ر به‌خێزانه‌که‌ی شاوه‌یس بدات و له‌و ڕێگایه‌وه‌خه‌ڵکیش بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که دیار نه‌مانه‌که‌ی هیچ په‌یوه‌ندی به‌کێشه‌ی براکانیه‌وه نه‌بوه. بۆیه له‌و کاتی وروژانه‌ی میروه‌یسدا به‌خشینی ڕسته‌یه‌کی له‌و جۆره له ڕواڵه‌تدا پێدان و کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌یه که که براکانی شاوه‌یسی تێکه‌وتوه. ڕزاگارکردنیانه له گه‌ڕان به‌دوای سیناریۆیکدا که تاوانه‌که‌یان په‌رده‌پۆش بکات . بۆیه ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵیه‌وه و زۆر به‌ڕێزه‌وه دڵنیای ده‌که‌نه‌وه که به ئامانه‌ته‌وه ڕاسپارده‌ی سه‌ره‌مه‌رگه‌که‌ی ده‌گه‌یێنه‌جێ . هه‌ر بۆیه هیند خۆشحاڵن له‌وه‌دایه ڕسته‌وخۆ سوپاسی دواهه‌ستی برایانه‌ی بکه‌ن !
پاشکات له وێنه‌ی سێهه‌مدا پێمان ده‌ڵێت ، کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌کرد و به‌بێ ده‌سه‌ڵات نایکرێت . به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتێک پێویسته تاوه‌کو چاو‌دێر بێت ، به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و کێشانه‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ه‌سه‌رچاوه ده‌گرن . پێمان ده‌ڵێت ، پاش ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵ گه‌شه‌ی سروشتی خۆی تێپه‌ڕاند پێویسته توانای به‌رهه‌مهێنانی ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌بێت . ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش له توانایدا بو له‌و بواره‌دا تواناکانی وێنا بکاته‌وه گومانی تێدا نییه ده‌شتوانێت گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له به‌رژه‌وه‌ند گشتیدا نه‌بو گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنێت . واته کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که له‌توانایدا هه‌بو ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌م بهێنێت له تواناشیدا هه‌یه ده‌سه‌ڵات بڕوخێنێت و له جێگه‌یدا ده‌سه‌ڵاتێك به‌رهه‌مبهێنێت که له به‌رژه‌وه‌ند گشتیدا بێت و به‌رمه‌بنای داوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جوڵه و کرده‌کانی ڕێکبخات . گه‌ر ئه‌م توانایه‌شی نه‌بو ئاسته‌مه له توانایاندا هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتێك هه‌ر جۆرێك بێت ، بیگۆڕێت . هه‌ر بۆیه پاش ئه‌وه‌ی که له وێنه‌ی یه‌که‌مدا وێنه‌ی کۆمه‌ڵێکی گه‌شه‌کردومان بۆ وێنا ده‌کاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا وێنه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتمان بۆ ده‌کێشێت که زۆرینه‌ی ڕایه‌ڵه‌کانی داوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا کۆبۆته‌وه و له نزیکه‌وه‌چاوه‌دێری چکۆلانه‌ترین کرده و جوڵه‌نامۆکان ده‌کات و له هۆکاره‌کانیان ده‌پرسێته‌وه. ئه‌مه‌ش پشتڕاستی ئه‌و واته‌یه‌یی (مۆنتسکۆ) ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئازادی له‌گه‌ڵ یاسادا هه‌بن ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت پشێوی ده‌هێنێته به‌رهه‌م . واته‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئازادی و یاسای تێدا به‌رقرار بێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێکی سیستماتیزه‌کراوی تێدا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه کۆمه‌ڵێکه پشێوی تێدایه. هه‌ر بۆیه پاشئه‌وه‌ی له وێنه‌ی یه‌که‌مدا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و بێگرمه و کێشه‌مان بۆ وێنه ده‌كێشێت که یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی له شێوه‌ی فه‌رهه‌نگێکی نه‌نوسراودا ئاماده‌ی هه‌یه، هاوکات له وێنه‌ی دوه‌مدا سه‌رچاوه‌ی گرفته‌کانمان بۆ ده‌ست نیشان ده‌کات و بۆ چاره‌سه‌ریشی له وێنه‌ی سێهه‌مدا ده‌سه‌ڵاتێك که داوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا به‌رقرار بێت ، ده‌کاته پێویستی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رنجمان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستی وردی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کاندا کۆده‌کاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌جۆری ده‌سه‌ڵات ، له وێنه‌ی سێهه‌مدا پێمان ده‌ڵێت : هه‌روه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره و پێویسته به ته‌نگ ڕوداوه گه‌وره‌کانه‌وه بێت هه‌ر ئاواش به‌رپرسیاره له هه‌مو گرفته بچوکه‌کانیش. ئه‌و پێمان ده‌ڵێت له‌خۆڕا نییه مرۆڤه‌کان به‌پێچه‌وانه یان به‌دیوێکی نادیاری باوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا جوڵه ده‌که‌ن . پێویسته ئه‌و جوڵانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه، جا یان ئه‌وه‌یه به بارێکی ئه‌رێینه‌دا توانا‌و ژیریه‌ك له پشته‌وه‌یانه که پێویسته هاوکاری و کۆمه‌ك بکرێن و ئه‌گه‌ریی ئه‌فڕاندنیان هه‌یه، یان ئه‌وه‌ته گرفتێك له دوتوێی ئه‌و جوڵانه‌دا خۆی حه‌شار داوه و پێوست ده‌کات لێی بپرسرێته‌وه تاوه‌کو گرفته‌که چاره‌سه‌ر بکرێت . هه‌ر بۆیه کاتێك ده‌سه‌ڵات شوێنکی به‌رزی بۆخۆی نه‌گرتوه و تاوه‌کو به‌شێوه‌یه‌کی ستونی سه‌رنجی خه‌ڵکه‌که‌ی له نزمی نزمه‌وه بدات، به‌ڵکو له‌وێدا ده‌سه‌ڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو سه‌رچاوه‌ی هێزی ڕاسته‌قینه‌ی و به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی له‌گه‌ڵیان ڕێده‌کات . ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌تۆڕی جاسوسی بێت ، ئاگاداری له هه‌مو ورده‌کاری گرفته‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌یه. هه‌ر بۆیه پاش ئه‌وه‌ی گوێی له ناوی ( داد و بێداده) ده‌بێته مایه‌یی سه‌رنجی و به ئاسایی وه‌ریناگرێت که مرۆڤێك له ده‌ست بێدادی هاواری داد بکات . به جۆرێك شیاوی تێپه‌ڕین به‌سه‌ریدا نییه که له سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ، هیچ که‌سێك هه‌بێت له ژێر باری بێدادیدا هاواری لێ به‌رز ببێته‌وه. هه‌ربۆیه پاش ئه‌وه‌ی ده‌گاته‌وه جێ له‌و په‌ڕی بێزاری و وه‌ڕسیه‌وه که له هه‌ستکردنی به‌رامه‌به‌ر به‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ی له ئه‌ستۆی گرتوه وێڵی دوای ئه‌و هۆکاره‌یه که داخۆ له‌به‌ر چی ئه‌و ژنه هاوار ده‌کات ، ده‌بێت چ ناڕه‌وایه‌تیه‌کی به‌رامبه‌ر کرابێت ! بۆیه کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ته‌واوی کاربه‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵات بهێنێته گاز و گیر له‌ژێر باری به‌رپرسیاره‌تیدا ڕایانگرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاشئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنه‌که‌ی بۆ ڕاستده‌کرێته‌وه‌به‌بێئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵچون بێت، گوایه‌ناکرێت که‌ئه‌و له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌هه‌ڵه‌بکات ! ڕونکردنه‌وه‌که‌ده‌سه‌لمێنێت . به‌ڵام به‌هینده‌یتر گومانه‌که‌ی وردترده‌بێته‌وه‌که‌مانای به‌چی و ده‌بێت له‌پای چی ئه‌و منداڵانه‌ی ناونابێت ( داد و بێداد ) ! بۆیه‌فه‌رمانده‌رده‌کات تاوه‌کو ئاماده‌ی بکه‌ن و له‌سیناریۆی پشتی ئه‌و ناوانه، ڕونکردنه‌وه‌پێشکه‌ش بکات . وه‌ك خوێندتانه‌وه‌ژنه‌ئامده‌کرا ، له‌کاتی گێڕانه‌وه‌ی سیناریۆکه‌دا پاشئه‌وه‌ی له‌وه‌گه‌یشت گوایه‌هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتوه، به‌هینده‌یتر پرسیاری بۆ دروست بو که‌ئه‌وه‌چۆنه‌ئه‌م ئاگای لێنیه‌که‌سێك هه‌بێت له‌به‌ر ته‌نگکردنه‌وه‌ی ژیان لێی ، ده‌ست له‌ماڵ و منداڵی هه‌ڵگرێ و هه‌ڵبێت له‌و شێوه‌ژیانه‌ی که ئه‌م به‌رپرسیاره لێی ! ڕێك لێره‌دا ئه‌م ڕازه‌ی په‌نا ئاگردانه‌ی هه‌ورامان ڕه‌خنه له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌گرێت که وڵاتێك خاڵی بۆته‌وه له لاوه‌کانی و هه‌موی سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتوه که‌چی به ئه‌رکی خۆی نازانێت که‌مترین تێکۆشان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره بنه‌ڕه‌تیه‌کانی به‌خت بکات ! به‌ڵکو وای بۆ ده‌چم ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێمه به‌مه‌به‌ستی ڕوسورکردنی خۆی و خۆدزینه‌وه‌ی له باری به‌رپرسیاریه‌تیدا، نه‌ك هه‌ر ئاماژه به ژماره‌یه‌ك هۆکاری زۆر لاوه‌کی ده‌کات و له‌و نێوه‌شدا ده‌خوازێت لاوان تۆمه‌تبار بکات ، به‌ڵکو ڕێوشوێنێک بگرێته‌به‌ر که به‌هینده‌یتر به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌دان هه‌زار که‌س کۆڵه‌وار بکات و به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش کۆمه‌ڵی کوردیش توشی ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی تر بکاته‌وه..
هه‌رچۆنێك که هه‌یه، سه‌یر له وه‌دایه کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك فه‌رهه‌نگه‌که‌که‌ی لێوان لێوی ئه‌م وێنانه بێت که‌چی نه‌وه‌کانی له ئێستادا له توانایاندا نه‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردی بۆ بکه‌ن و نه‌توانن وه‌ڵامێکی پێویستیان بۆ سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیان هه‌بێت ! به‌ڕاستی سه‌یره و زیاد له پێویست سه‌مه‌ره‌یه که‌سێك له‌سه‌ر خه‌رمانه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌وه خوازیار بێت به‌چه‌ند ڕسته‌یه‌کی زۆر ساده گوزارشت له وه‌ڵامی سه‌رده‌مه‌که بکات !! له‌وه‌ش سه‌یرتر ڕوناکبیر و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م گه‌له خۆیان له ئاست ئه‌م هه‌قیقه‌ته که‌ڕ و کوێر ده‌که‌ن ! ته‌واو ...
لێپرسراوه‌تی هه‌ر بابه‌تێك، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی نووسه‌ره‌که‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ر بابه‌تێك یا سه‌رنجێك که سوکایه‌تی و گاڵته‌کردن به‌رامبه‌ر به ژێنده‌ر، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، نه‌ژاد، ئایین، چین و بیرورای تاکه‌که‌سێك بگرێته خۆی، له‌م وێبڵاگه‌دا بڵاو ناکرێته‌وه.بنه‌مای هه‌ر هاوکاری و به‌شدارییه‌ك له وێببلاگه‌دا، مرۆڤدۆستی، ژینگه‌دۆستی و گیانی ته‌باییه، هه‌ر بیربۆچوونێك که دژی ئه‌م سێ بنه‌مایه بێت، به په‌ێڕه‌وی ئه‌م وێببلاگه ناکۆك ده‌بێت.