که‌مال هه‌ورامی
3
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه نێو ( حکمه‌تی ) ڕازه‌کانی په‌نا ئاگرده‌کانی هه‌ورامان ، پێم باشه له‌و ویستی گه‌ڕان و به‌وه‌ڵام هاتنه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌م و بڵێم : کاتێك که له‌بیابانی هاوشێوه‌ی (عه‌رعه‌ردا *) بۆم ده‌گه‌ڕێی، هوشیاربه نه‌ك هه‌ر منت بۆ نادۆزرێته‌وه، به‌ڵکو جگه له ئێسکوپروسکی قوربانیه‌کان توشی ئاوه‌دانیش نابیت. ئه‌و شوێنه‌ی به‌هیوایت لێیه‌وه گوزه‌ر بکه‌یت و بیکه‌یته خاڵی ده‌رچێی ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان، هوشیاربه! داپیره‌ی باوکم بۆ باوکمی گێڕابویه‌وه، که پڕیه‌تی له گورگی کێویی و سه‌گی هار. وریابه! وای باسده‌کرد ئه‌و سه‌گ و گورگانه زۆر شێلگیر و به ئه‌زمونن. ته‌نها چونی که‌سێك به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی خووی ئه‌وان بگرێت یان له داویان ده‌رنه‌چێت و له ده‌رئه‌نجامیشدا ئێسقانه‌کانی له‌سه‌ر ئێسکوپروسکی قوربانیه‌کان که‌ڵه‌که بکرێت . نامه‌خوا! واباس ده‌که‌ن ئه‌و بیابانه توانایه‌کی سه‌رنجڕاکێشی نهێنی ئامێزی هه‌یه. به‌جۆرێك سه‌رگه‌ردان به‌دوای شوێنێکدا هه‌ر ده‌گه‌ڕێیت تاوه‌کو پشویه‌کی تێدا بده‌یت، له‌سه‌ر کانیاوێک گه‌ردوتۆزی بیابان له‌خۆت بکه‌یته‌وه، ئاره‌قه‌ی هیلاکی بیابانه‌ڕێت بسڕیت و ئۆخه‌یی بکه‌یت، که‌چی به‌رده‌وام هه‌ر ده‌ڕۆیت و پێی ناگه‌یت. ده‌ڵێن له‌و ڕێگا بێکۆتایه‌دا، ئاسوده‌یی مرۆڤه‌کان له‌نێو ژیاندا مه‌به‌سته، وێناکردنه‌وه‌ی خودی ژیانه له جوانترین نه‌خشه‌دا. که‌چی بێئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانیت له کێشانی نه‌خشه‌ی ژیاندا، به گه‌وهه‌ری مه‌رگیدا ڕۆ ده‌چیت. له هێنانی ژیان به‌سه‌ر زماندا، مانای مه‌رگ له ژیریدا ده‌نوسرێته‌وه. ده‌ڵێن له‌وێدا ئاسوده‌یی مرۆڤ له سه‌رگه‌ردانیه‌که‌یدایه، ئۆخه‌یه‌کانی له سه‌رمه‌ستی خۆی و مه‌ستکردنی ئه‌وانی دیکه‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێت. ده‌زانی ئه‌وانه‌ی له‌و بیابانه‌ڕێیه‌دا ، به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌تاوه ئه‌و ڕێگایه ده‌بڕن و ده‌گه‌نه هه‌وار، زۆر که‌من !! ئه‌وه‌ش ئازا و جه‌سوره، ژیر و به‌ئاوه‌زه، که ڕۆژێك زوتر په‌ی به مه‌ترسیه‌کانی ده‌با و هه‌نگاوێك نزیکتر لێی ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و بیابانه ڕێیه هه‌رگیز جمه‌ی ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام کاروانی که له‌ڕه‌ودایه، له‌نهێنی ئامێزه‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. به‌ڵام زۆرم پێ سه‌یره که‌سێك ماوه‌یه‌کی درێژ ڕێبواری ئه‌و بیابه‌نه‌ڕێیه بوبێت و له‌گه‌ڵ بێ‌دار بونه‌وه‌ی ژیری و ئاوه‌زیدا پێدزه‌ی لێکردبێت، که‌چی نه‌ك هه‌ر مه‌یلی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بکات، به‌ڵکو بشخوازێت چاوساخی ئاپۆره‌یه‌ك له‌خه‌ڵکی نه‌شاره‌زا، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی گرفته هاوبه‌شه‌کانیان، به‌و ڕێگای هاتونه‌هاته‌دا بکات !! سه‌یره‌و زیاد له پێویست سه‌مه‌ره‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تای کاره‌وه خوازیاری نه‌خشه‌یه‌ك بێت تاوه‌کو ئه‌و ڕێگایه‌یی پێ ته‌ی بکات، به ئه‌زمون و ده‌یانجار بۆی ساخ بوبێته‌وه که ئه‌وه ته‌نها سه‌رکه‌وتنی پۆلێکی بچوکی هاوسه‌فه‌ره‌کانه له باشترین باریدا که به‌رمه‌بنای به‌قوربانیکردنی پۆلێکیتریانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه. واته هه‌ر له ئێستاوه نه‌خشه‌یه‌ك داده‌ڕێژرێت بۆ سه‌رکه‌وتن، که زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌کرێنه پێ په‌یژه تاوه‌کو که‌مینه‌یێکی که‌میان به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون. دروستکردنی ژینگه‌یه‌که که به‌رده‌وام شه‌ڕێکی نیمچه ڕاگه‌یه‌نراو خاڵی نێوکۆیی هاوسه‌فه‌ره‌کانه، ئه‌گه‌ریی پاژه‌قوله‌دان و ملشکاندن له پۆپه‌یدایه، له یادکردنی گرفته سه‌ره‌کیه‌کان هه‌ر له ئێواره‌وه دیاره، ده‌رنجام چون بۆ ڕیشه‌و له‌و سه‌ره‌وه سمێڵیش ده‌خرێته‌بانی ..
هه‌رچۆنێك که هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌زمونم له‌گه‌ڵ ئه‌و بیابانه‌ڕێیه‌دا هه‌بێت، به‌لامه‌وه‌گرنگه. به‌ڵام گرنگیه‌که‌ی له مه‌ترسیه‌کانیدایه نه‌ك له خودی خۆیدا گرنگ بیت. چونکه بڕوام وایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ویستی ڕێبوارانی ئه‌و بیابانه‌ڕێیه هیند به‌ئاسۆیی به‌رفراوان په‌لوپۆی هاویشتوه گه‌یشتۆته ژێر پێخه‌ف و جێگا نوستنی هه‌مو مرۆڤێکی کورد. واته که‌سێك گه‌ر زۆر هوشیار نه‌بێت و به‌ئه‌زمون له نهێنیه‌کانی ویستی ڕێبوارانی ئه‌و بیابانه‌ڕێیه تێنه‌گات یان تێنه‌گه‌یشتبێت ئاسته‌مه نه‌چێته ژێرباری چاو و ڕاویانه‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌رچه‌نده که‌سێك خوازیار بێت تێکه‌ڵ به‌و ئوردوه نه‌بێت به‌ڵام ئاسته‌مه به‌ئاسانی ئوردوه‌که ده‌ستبه‌رداری بێت. پاشان ڕێبوارانی ئه‌و بیابانه‌ڕێیه جگه له‌وه‌ی که هه‌ریه‌که‌یان یاریچیێکی باشی نێو گه‌مه‌کانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی ( مادی و مه‌عنه‌وی ) له خشته‌به‌رانه‌یه. گه‌ر که‌سێك زۆر هوشیار نه‌بێت و بکرێته ئامانج، ئاسته‌مه به‌ئاسانی نه‌که‌وێته ژێر باریانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئه‌و بیابانه‌ڕێیه به سروشتیحاڵ نهێنی ئامێزه‌و ئه‌و باره‌ش هونه‌ری پرۆسه‌ی ڕێڕۆشتنی کاروانه‌ڕێک ه‌ده‌یسه‌پێنێ. چونکه سروشتی هونه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا سروشتێکه گه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ش خوازیار نه‌بیت کاتی خۆتی بۆ بینینی یان بیستنی ته‌رخان بکه‌یت، به‌ڵام له که‌مترین وه‌ستان له‌سه‌ری که‌مه‌نکێشت ده‌کات و به‌دیار خۆیه‌وه ڕاتده‌گرێت و ده‌رنجام پێی سه‌رسام ده‌بیت. بۆیه له مه‌یلی نه‌یاریه‌وه ده‌چیته قۆناخی هاویاریکردنیه‌وه. بۆیه به‌لای منه‌وه گرنگه تاوه‌کو له دوجاردا ئه‌وکه‌سه‌ی که ده‌خوازێت له‌و ڕێگایه‌وه گوزه‌ر نه‌کات به ئاگایی یان له نائاگاییه‌وه نه‌بێته به‌شێك و سێبه‌ری کاروانی بیابانه‌ڕێ. زۆرم پێسه‌یره‌که‌سێک شاره‌زای ئه‌و هه‌مو درز و که‌له‌به‌ره‌ی بیابانه‌ڕێیه‌بێت و خوازیار بێت له ڕێگای هێزی چه‌ند ڕسته‌یه‌کی زۆرساده‌وه، ڕێگه له ده‌خاله‌تی ئه‌و کاروانه‌ڕێیه که ئێسته ئاماده‌یی هه‌یه‌بگرێت ! ئه‌ی ئه‌وه نییه ده‌یان پۆل و گروپ هه‌ستیان به مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و کاروانه‌ڕێیه کردوه‌و له سه‌ره‌تای خۆڕێکخستیاندا بۆ سه‌فه‌رێکی پێچه‌وانه تێشویان له‌کۆڵ کردوه، که‌چی له درێژه‌ی ڕێگا بڕینیاندا پێبزانن یان نا بونه‌ته به‌شێك یان سێبه‌ری ئه‌و کاروانه‌ی گوایه له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان کردوه لانیکه‌م سه‌ر به‌وان نیین یان سه‌ربه‌خۆبونی خۆیان ڕاگه‌یاندوه!! له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که‌مه‌یلی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌یت یان هیند چوبیته ژێرباریه‌وه به ته‌نها کلیلی چاره‌سه‌ری بزانیت! بۆیه به‌لای منه‌وه گرنگه تاوه‌کو ئه‌و شوێنه‌ی مه‌رزه‌کانی بناسرێت و ڕێگه له ده‌خاله‌ته‌کانی بگیرێت، تاوه‌کو شێوازی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵیدا دیاری بکرێت. به‌و مه‌به‌سته‌ی سود له‌و هوشیاریه‌ی نێو ئه‌و نوکته‌یه‌ی که له‌هه‌وراماندا باوبۆته‌وه‌وه بگرین : ( گوایه پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مجار که‌سێکی شاره‌دێیکی هه‌ورامان دێته هه‌ڵه‌بجه و له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی پاشادا تێکه‌ڵ به ئاپۆره‌یه‌ك له‌خه‌ڵك ده‌بێت. ده‌بینێت یه‌کێک هاواری که‌وه‌ر و که‌ره‌وز ده‌کات، دوان له‌ولاوه به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاکێشانی کڕیاردا هاواری چاک و جوانی سێ‌و پرته‌قاڵه‌کانی ده‌کات. ئه‌وه‌ش با هۆڕێنی سه‌یاره‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که بوه‌ستێت، که ڕێك له هوڕه‌ی پوره‌ی هه‌نگ ده‌چێت که به‌ناو یه‌کتردا دێن و ده‌چن. ئه‌و هه‌ژاره‌ش تا ئه‌وساته له شاره‌دێکه‌ی خۆیاندا قه‌ره‌باڵخی له‌و جۆره‌ی نه‌دیوه، هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌شی ناسیوه‌و ئێسته‌که‌س ناناسێت. بۆیه وا هه‌ستی کردوه گوم بوه، بۆیه له پڕێکدا له‌به‌ر خۆیه‌وه وتویه‌تی: ئه‌ره وه‌ڵا گوم بوم! ئیتر گومبونی خۆی لێ بوه به‌ڕاست ... ) ئه‌م نوکته‌یه‌ش ئه‌و هوشیاریه‌مان پێده‌به‌خشێت که قه‌ره‌باڵخی کۆسه‌کۆسه‌تان لێنه‌کات و له‌نێو خۆیدا ونتان نه‌کات ...
ئاماژه بیریاریه‌کانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن مرۆڤ به‌سروشتیحاڵ بونه‌وه‌رێکه تێده‌کۆشێت به‌مه‌به‌ستی ژیانێکی (باشتر). واته له (ئێستادا) هه‌میشه له‌باری ناڕازیدایه، ئه‌م ناڕازیبونه‌شی دیکاته پرۆژه‌یه‌کی ناته‌واو به‌رده‌وام تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ته‌واو بکات. هه‌ر بۆیه مرۆڤ ده‌بێته بونه‌وه‌رێکی هۆش له‌به‌ری چالاکی نه‌وه‌ستاو. به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێت. له‌و تێکۆشانه‌یدا و له‌ڕێگا جۆراو جۆره‌کانه‌وه، زانیاری ئه‌زمون و که‌ڵه‌که ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیرکردنه‌وه‌و ویسته‌کانی به‌رفراوانن. له به‌رامبه‌ریاندا، ته‌مه‌نی مرۆڤ کورته‌و ژینگه‌ی ژیانی ڕوبه‌ر ته‌سکه، به ئه‌زمون بۆی ساخبۆته‌وه له‌به‌رده‌م توانا هه‌مه چه‌شنه‌کانیدا توشی که‌مایه‌سی ده‌بێت. هه‌ربۆیه به‌سروشتیحاڵ، مرۆڤ پێویستی به هاوکاری هه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام وێڵی مرۆڤ و فاکته‌ره هاوکاره‌کانی تریه‌تی . دیاره ئه‌مه‌ش به ئاسان و بێ گرێوگۆڵ بۆی مه‌یسه‌ر نابێت. بۆیه ده‌بێت له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ش له پێش دیده‌ی بگرێت و ئه‌و پرسیاره هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌بێت، که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌رگرتنه‌دا چی ده‌به‌خشێت!! به‌خشین و وه‌رگرتنێك، که گوزارشت و شایسته‌ی مرۆڤ بێت و ماهیه‌تی مرۆیی نه‌ڕوشێنێت. واته ناکرێت و کرده‌یه‌کی شیاو نییه له‌پێناو وه‌رگرتنێکدا، به‌خشینێك ببه‌خشی که ماهیه‌تی مرۆیت له‌که‌دار بکات. هه‌روه‌ك چۆن کرده‌یه‌کی نه‌شیاو ناپه‌سه‌ندیشه پاش ئه‌وه‌ی تێده‌گه‌یت به‌رامبه‌ره‌که‌ت پێویستی به‌وه‌رگرتنێکت هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا داواکاری وه‌رگرتنێکی بخه‌یته سه‌ر که به‌به‌خشینی ماهیه‌تی مرۆیی له‌که‌دار بکرێت. لێره‌وه سازش له‌سه‌ر ڕه‌وشی مرۆیی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه ده‌کرێت، که هه‌رگیز شایسته به ئه‌زمونکردن نییه. ژیانی (باشتر) هاوکێشه‌یه‌کی هاوسه‌نگه که سه‌راپای ژیان له‌سه‌ر ئاستی تاك بۆ مرۆڤێك و له‌سه‌ر ئاستی کۆ بۆ کۆمه‌ڵێك ده‌گرێته‌وه. واته به‌خشین به‌مانای داڕنینی خه‌سڵه‌ته مرۆیه‌کانی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك چۆن وه‌رگرتنیش ناکاته ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ره‌که‌ت داواکاری کۆیله‌بونت بخاته‌سه‌ر. ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که مێژوی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه، زۆرن ئه‌و داواکاریانه‌ی مرۆڤه‌کان، له‌سه‌ر ئاستی تاك له‌توانایاندا نیین. واته هه‌روه‌ك چۆن من له ئه‌زمونکردنی ژیانی (باشتردا) پێویستم به پێویستیه‌كه، تۆش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و پێویستیه‌ت پێویسته . که‌چی ئه‌و داواکاریه لای هیچکامان ده‌ستناکه‌وێت، لای ئێوه‌و ئه‌وانیشدا ده‌ستناکه‌وێت. بۆیه پێویستمان به پرۆسه‌یه‌کی گشتگیر له‌سه‌ر ئاستی کۆدا هه‌یه، که هه‌مو بکاته هه‌موان. واته لێره‌وه مرۆڤ وه‌ك سروشت ده‌بێته بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ژیر و مه‌یلی پێکه‌وه ژیان ده‌بێته مه‌یلێکی مرۆیی. مرۆڤه‌کان ده‌خوازن به مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه‌ی پێویستیه‌کانیان له ده‌وری یه‌کتر کۆ و خڕببنه‌وه. له بارێکی وه‌هادا په‌یوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌رجۆرێك هه‌بن له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کاتدا نه‌خشڕێژ ده‌بن. به‌ڵام هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا له‌نێو ئه‌م کایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌شدا زۆر ئاسانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ده‌کرێت و مرۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌سه‌ن به ئاکاره‌بڕیار له‌سه‌ر دراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌رهه‌مبهێنێت که‌چی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌مان مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا ناڕه‌سه‌ن بێته‌وه. جگه له‌وه‌ش زۆر ئاسایی ده‌که‌وێته‌وه ئه‌م ئاکاره کۆمه‌ڵایه‌تیانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له‌سه‌رده‌می خۆیاندا بڕیاری په‌سه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر درابێت که‌چی بۆ سه‌رده‌مێکتر هه‌مان ئه‌و بڕیارانه ناپه‌سه‌ند ببنه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر هیچ دور نیه‌و زۆر ئاسایی ده‌که‌وێته‌وه که له‌گه‌ڵ خۆیدا ژماره‌یه‌ك کۆسپ له‌به‌رده‌م تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا قوتبکاته‌وه. بۆیه مرۆڤه چالاکه هوشیاره‌کان مه‌یلی پرۆسه‌یه‌ك ده‌که‌ن که هه‌مو بکاته هه‌موان. (هه‌موان) به‌مانای کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مو دانه‌کان نایه‌ت . هه‌ر بۆیه‌گه‌ر که‌سێك له‌و باوه‌ڕه‌دا بێت له کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مو دانه‌کاندا ده‌بینه هه‌موان، ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌دا چووه. (هه‌موان) گوزارشت له بڕی ژیری و ئاوه‌زو توانا مرۆییه‌کانی مرۆڤ له باری به‌گه‌ڕخستنیاندا ده‌کات. که پرۆسه‌یه‌ك دێنێته بون له‌توانایدا هه‌یه دانه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا هه‌بێت یان هه‌رخۆیان خوازیار نابن به‌پێچه‌وانه‌وه گوزه‌ر بکه‌ن، که‌مه‌نکێش ده‌کات. له‌و ڕێگایه‌وه ئاراسته ده‌کرێن و بڕی ژیریی و ئاوه‌ز و توانایان به‌گه‌ڕ ده‌خرێت. له‌بارێکی وه‌هادا مرۆڤه‌کان به‌مه‌یل و ئاره‌زوی خۆیان له‌نێو هه‌مواندا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان هه‌م ده‌به‌خشن و هه‌م وه‌ریشده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌فشاری ڕۆحی بخه‌نه سه‌ر هیچ که‌سێك و هاوکاتیش له‌ساتی وه‌رگرتندا هه‌ست به‌وه‌ناکه‌ن که فشاری ڕۆحییان خرابێته‌سه‌ر. به‌م شێوه‌یه‌ش له به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی باشتردا، پێویستیان به‌وه هه‌یه چالاکانه خۆیان له سیستمی کۆمه‌ڵگه‌دا ڕێکبخه‌ن . تاوه‌کو خۆیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌رکه‌ماڵبون چالاك بکه‌ن. نه‌ك له‌چوارچێوه‌ی به‌کۆمه‌ڵکردنیان که جگه له‌وه‌ی زه‌مینه‌ی خۆخاڵیکردنه‌وه‌یان له ته‌نگه‌ژه سایکۆلۆژی و سه‌رگه‌رمی مه‌ترسیدار و ده‌رنجام ئاکامی تراژیدی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت که له‌میانه‌یدا ئاسوده‌یی مرۆڤه‌کان له نزمترین پله‌ی دایه هیچ مانایه‌ك سه‌باره‌ت به ژیانی باشتر و به‌رکه‌ماڵبونی مرۆڤ به‌رهه‌مناهێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه کاتێك ئاکام له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستدا دروست نایه‌ته‌وه تاوه‌کو حه‌رامکردنی ژیانی کۆمه‌ڵێك مرۆڤ به پاساوی خۆشگوزه‌رانی ئه‌وانی دیکه له دیده ده‌گیرێت. ئه‌مه له کاتێکدا هیچ پاساوێك به مه‌به‌ستی ده‌سخستنی ژیانی باشتر له حه‌رامکردنی ژیانی ئه‌وانی دیکه‌دا ڕه‌وایه‌تی وه‌رناگرێت. باشتر وایه هه‌موان مل به‌و ڕاستیه بده‌ین که ئه‌وه تاوانی هیچکام له مرۆڤه‌کان نییه، که ده‌خوازن ژیانیان خۆشگوزه‌ران بێت. له کاتێکدا ئه‌و خواسته خواستێکی سروشتیه. به‌ڵکو ئه‌وه تاوانی خراپ نه‌خشه‌کێشانه که مرۆڤه‌کان به‌و ئاقاره‌دا ڕێ پێده‌کات. بۆیه زۆر گرنگه له کێشانی نه‌خشه‌دا ئیتر ده‌ست له خۆکردنه قوربانی و ڕایه‌ڵی به‌قوربانیکردن هه‌ڵبگیرێت و له‌به‌رامبه‌ردا ژیان به‌مانا فراوانه‌که‌ی و شکۆدارێتی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگیرێت . به‌جۆرێك خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌بون گریك و مه‌رزی ئه‌و سنوره بێت.
هه‌ڵبه‌ت دروسته ئاسوده‌یی بونێکی ڕێژه‌یی هه‌یه و ده‌کرێت سه‌رچاوه‌که‌ی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکیتر جیاواز بێت. ده‌کرێت که‌سێك له به‌خشینی مانا ڕۆحیه‌کاندا ئاسوده‌یی وه‌ربگرێت و که‌سێکیتریش نه‌ك هه‌ر به سه‌رچاوه‌ی ئاسوده‌ییان نه‌زانێت، بگره هیچ مانایێکی کاراشیان لای نه‌بێت. هه‌روه‌ك چۆن ده‌کرێت که‌سێك له ده‌سکه‌وته مادیه‌کاندا ئاسوده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا که‌سی به‌رامبه‌ر نه‌ك هه‌ر به سه‌رچاوه‌ی ئاسوده‌یی نه‌زانێت بگره به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌سه‌له‌ی سامان به هۆکاری له‌به‌ینبردنی ئاسوده‌یی مرۆڤه‌کانیش بزانێت. جا ئه‌مه چه‌ند و کامه‌ی دروسته کاری سیستمی هه‌موان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی که پرۆسه‌ی هه‌موان زه‌مینه له‌بار ده‌کات تاوه‌کو مرۆڤه‌کان ژیریی و توانا ئاوه‌زییه‌کانیان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتنیان به سه‌رچاوه‌ی ئاسوده‌کردنیان به مه‌رجێك ڕێگه له هیج که‌سێك ته‌سک نه‌که‌نه‌وه و نه‌خوازن له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانی دیکه بگه‌نه مه‌به‌سته‌کانیان. به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته کۆسپه‌کانی به‌رده‌م توانا مرۆییه‌کان ته‌ختبکرێن هه‌روه‌ك چۆن پێویستیشه کۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌کانی لادانه مرۆییه‌کانیش قوتبکرێنه‌وه تاوه‌کو ڕێگر بن له‌کاتی لادانیاندا. دیاره له‌میانه‌ی دانه‌کانی کۆمه‌ڵدا پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بکرێت، که بۆ هه‌میشه ژماره‌یه‌ك له دانه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌ن، له ده‌رنجامی ئه‌و باره سایکۆلۆژیه‌یی که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان پێیگه‌یشتون له‌نێو جوگرافیا‌و مێژوی ژیاندا شوێنگه‌یه‌ك نادۆزنه‌وه ئۆقره‌ی تێدا بگرن. چونکه له‌بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م دانانه‌ی کۆمه‌ڵدا، خودی ژیان پانتایێك نییه که مرۆڤه‌کان تێیدا ئاسوده‌بن. هه‌ربۆیه له‌باری ئاگاییاندا بۆ هه‌میشه له دواویستگه‌ی کرده‌و باس‌و خواسته‌کانیاندا په‌یوه‌ستی ده‌که‌نه‌وه به‌هێزێکی بانسروشته‌وه. چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا له دیدگایاندا، ژیان پێکهاته‌ی ڕسته‌یه‌که له پوچگه‌رایی، مانای له خۆئاماده‌کردن و ئاماده‌کاریه‌کان بۆ ژیانێکی سه‌رمه‌دی و هه‌تاهه‌تایی که له پاشمه‌رگه‌وه چنگ ده‌که‌وێت هیچیتر نییه. واته له‌نێو ژیاندا له شێوه‌و ماهیه‌تی مرۆڤدا که‌سێك نادۆزنه‌وه یان له‌بیرکردنه‌وه‌یاندا نابینن تاوه‌کو به‌مه‌ستی ئاسوده‌کردنییان هیچی لێوه‌ربگرن . له بارێکی وه‌هادا به‌خشینه‌کانیشیان گه‌ر گرێدراوی پاشمه‌رگ نه‌کرێته‌وه و نه‌چێته سه‌ر تێشوی ئاماده‌کاریه‌کانیان بۆ ژیانێکی بانسروشت به‌هیچی وه‌رده‌گرن. بۆیه له سێبه‌ری ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا به‌خشنده مرۆڤێکی ژیر و به‌ئاوه‌ز نییه، به‌ڵکو له‌و باوه‌ڕدان ئه‌وه له ویستی ئه‌و هێزه‌ی بانسروشتدایه که به‌خشنده‌کانی بۆ گه‌مژه‌کردون تاوه‌کو ئه‌مان که‌ڵکی لێوه‌ربگرن ..
ئه‌مانه ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌ن که له‌دوا ویستگه‌یی لێکدانه‌وه‌کانیان بۆ ژیان و سروشتی مرۆیی ده‌گه‌نه ئاکامێکی هیچگه‌رایی و پێیان وایه له‌نێو هیچدا ناتوانرێت جگه له‌هیچ ، هیچ بونیادێکی رۆحیی بدۆزنه‌وه تاوه‌کو بۆشاییه ڕۆحییه‌کانیانی پێ پڕبکه‌نه‌وه.. ئه‌مه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی دانه پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رگه‌رمی ژیان ده‌کرێن یان ده‌بن، که‌متر جێگای مه‌ترسین و مه‌سه‌له بانسروشتیه‌کان په‌یوه‌ست به‌خودی خۆیان و بانسروشت ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ریان کۆده‌بێته‌وه که له ڕێگا جۆراوجۆره‌کانه‌وه بخوازن ئه‌م مه‌سه‌له ڕۆحییه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا گشتاندن بکه‌ن. واته بخوازن له بنه‌ڕه‌ته‌وه‌و بۆ گشت ژیان بکه‌نه‌وه به‌هیچ و له پانتایی خودی ژیاندا مانایه‌ك بۆ ژیان نه‌دۆزرێته‌وه، به‌ڵکو هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا له‌نێو مه‌رگدا ئاماژه‌یه‌ك به‌ژیانی سه‌رمه‌دی و هه‌تاهه‌تایی مرۆڤ بده‌ن. ئه‌مانه بڵێن یان به پێچه‌وانه‌وه، له به‌رده‌وامیاندا هه‌رچۆنێک باس له‌ژیان و مرۆڤ بکرێت له‌دوا ویستگه‌یاندا به ژیاننه‌ویستی و مه‌رگدۆستی ده‌گه‌ن. جا ئه‌مه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك پێی گه‌یشتون مه‌سه‌له‌یه‌کی تره. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌م دانانه‌ی مرۆڤ له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هه‌بون و به جیاوازی سه‌رده‌مه‌کان خۆیان دوباره کردۆته‌وه، له هه‌مو کۆمه‌ڵگه‌کاندا به جیاوازی جهانبینیان و تۆڕی گه‌یاندنیان به بانسوشته‌وه هه‌بون و هه‌ن و ده‌بن. وه‌پێویسته هه‌موان ئه‌و ڕاستیه بزانیین که مه‌سه‌له‌ی پێشکه‌وتن و دواکه‌وتن نابێته هێڵێکی دابڕان و لێکجیاکردنه‌وه‌یان . به‌ڵکو ته‌نها پێی ده‌کرێت ڕێژه‌کان بگۆڕێت و مه‌ترسیه‌کانیان له‌سه‌ر ژیان و مرۆڤ کاڵ و که‌مبکاته‌وه. گه‌رنا سه‌باره‌ت به ئاکامگیری پێویسته ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بگیرێت که ئه‌گه‌ریی ئه‌وه هه‌یه له‌میانه‌ی گروپی چالاکدا، له‌دنیای پێشکه‌وتندا به که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌رهاویشته‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا کاریگه‌ری و مه‌ترسیان زیاتر بێت. چونکه ئه‌مجۆره دانانه‌ی کۆمه‌ڵ ته‌واوی جموجوڵ و چالاکیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیا و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان هاوته‌ریب ده‌که‌ن. ده‌شخوازن بزانن، تاوه‌کو له کرده‌کانیاندا زیره‌کانه‌تر هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و مه‌به‌سته‌کانیان هه‌ڵگرن ..
مه‌به‌ست ، گه‌ر که‌سێک له‌و باوه‌ڕه‌دا بێت ئه‌م جۆرانه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی پێشکه‌وتندا کۆتایان پێدێت و نامێنن به‌جۆرێك پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ کێرفی پێشکه‌وتندا تا ئاستی بڕانه‌وه ڕه‌و ده‌که‌ن به‌هه‌ڵه‌دا چوه. واته ناکرێت به‌هیوابین له‌گه‌ڵ لوتکه‌ی پێشکه‌وتندا ئه‌مانیش سفر ببنه‌وه. نه‌مێژو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی و نه لێکدانه‌وه ئاوه‌زیه‌کانیش، به‌ڵام هاوکات به‌ومانایه‌ش نییه که گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چون هیچ کاریگه‌ری به‌رچاوی نه‌بێت . هه‌یه‌تی، به‌ڵام له ئاستی ئه‌وه‌دا نییه نه کۆتایان پێ بهێنێت و نه ڕێگه له ئه‌گه‌ریی خۆدوباره‌کردنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رتر لێبگرێت .. له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا هه‌رگیز ئه‌م جۆره مرۆڤانه بڕیار نییه بێکه‌ڵک بن و کار به‌مه‌به‌ستی له‌به‌ین بردنیان بکرێت وه‌ك که له‌مێژودا کراوه. چونکه ژیان بۆخۆی له ته‌ونێکی جاڵجاڵۆکه‌یی ده‌چێت و له‌نێو ئه‌م ته‌ونه‌شدا له‌باری نائاگاییدا و له‌بواری پراکتیکدا تێکه‌ڵ به‌ژیان ده‌بنه‌وه‌و له ده‌یان ڕایه‌ڵیتردا هاوشێوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه سود به‌کۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نن. له‌به‌ر ئه‌وه ناکرێت هاوشێوه‌ی شته بێکه‌ڵکه‌کان سه‌رنجیان بخرێته‌سه‌ر، یان وه‌ك هۆکارێکی ناچاری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رنجیان له‌سه‌ر کۆبکرێته‌وه. به‌ڵکو پێویسته‌وه‌ك که‌سێکی ئاسایی ته‌ماشا بکرێن و ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت که ئه‌م جۆره‌ی مرۆڤ بێکه‌ڵك نین، یان زۆر جار ژماره‌یه‌ك مرۆڤ وه‌ك بونێکی مه‌ترسیدار سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك تێکۆشاون یان تێده‌کۆشن تاوه‌کو له‌نێو کۆمه‌ڵدا په‌راوێزیان بخه‌ن و چاک‌و خراپیان ، په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ندیان ، په‌سه‌ند ناکه‌ن . به‌مه‌ش له باشترین حاڵه‌تیدا شه‌ڕێکی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی کۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌واز ده‌که‌ن. له ئاکامدا کۆمه‌ڵ توشی گرفت ده‌که‌ن .. بۆیه هه‌موان پێویسته مل به‌و ڕاستیه بده‌ین که ئه‌و جۆره مرۆڤانه له بنه‌ڕه‌تدا جگه له‌وه‌ی که مرۆڤێکی ئاسایین هیچ شتێکی‌تر نیین، تاوانیان ته‌نها ئه‌وه‌یه که له‌به‌رامبه‌ر جوانیه‌کانی ژیاندا نابینان، ده‌رنجام له‌و نابینیه‌یاندا له خۆیانه‌وه مرۆڤ به‌خودی خۆشیانه‌وه پوچ ده‌که‌نه‌وه. له‌به‌رده‌م سروشت و هێزی بانسروشتدا به زه‌لیل و ده‌سته‌پاچه‌ی ده‌زانن. ئه‌مه له‌کاتێکدا له هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه بێت به‌وه گه‌یشتون و ده‌یان پاساوی بڕوا هێنه‌ر به‌خۆیان کۆکردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ده‌کات ژینگه‌یی دواندنیان بۆ فه‌راهه‌م بکرێت تاوه‌کو له درێژه‌ی باسه‌کانیاندا خۆیان و باوه‌ڕه‌که‌یان نمایش ده‌که‌ن، چۆنیه‌تی بینینه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌مرۆڤ و ژیان و بانسروشت ده‌خه‌نه‌ڕو ، هه‌مو پاسه‌وه‌کانیان وه‌ك دواکارت بۆ باوه‌ڕهێنانی به‌رامبه‌ر به‌کار ده‌هێنن . ئه‌مه‌ش به‌وه نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤه و مرۆڤیش ئازاده له خسته‌نه‌ڕوی بیروڕاکانیدا و تانها له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه گرنگی پێبدرێت. له بارێکی وه‌هادا هه‌ست به‌هیچ مانایه‌ك له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه که پێیبدرێت ناکات، له‌وه‌ش زیاتر هیچ دور نییه هه‌ست به‌پێچه‌وانه‌که‌ی نه‌کات. بۆیه پێویسته زۆر به‌گرنگیه‌وه له‌کاتی دواندنیاندا گوێبیستیان بین، گوێبیست به‌و مانایه‌یی به ته‌واوی مانا له گرفته سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان بین، تاوه‌کو بتوانرێت له کاتی به‌وه‌ڵام هاتندا ڕوی وه‌رگه‌ڕێنرێته سه‌ر دیوه نه‌دیوه‌کانی خۆی که بۆته هۆی ناشیرین و که‌م بینینی مرۆڤ و ژیان. ئه‌مانه له‌نێو ژیاندا جوانیه‌کانی ژیانیان ونکردوه بۆیه هه‌ر ده‌بێت جارێکی‌تر له ژیانه‌وه وێنه‌کان ببیننه‌وه نه‌ك له په‌راوێزکردنیاندا به‌هینده‌یتر له‌گه‌ڵ ژیاندا ده‌رگیر بکرێن و له ده‌رنجامدا جارێکی‌تر هێزیان له بێباوه‌ڕی به‌ژیان و له باوه‌ڕبون به‌مه‌رگه‌وه پێ ببه‌خشرێت .. تێده‌گه‌م کرده‌یه‌کی له‌م جۆره ئاسان نییه به‌ڵام ئاسته‌میش نییه. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه پاشخانی بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان له دژایه‌تیکردنه‌وه بگۆڕین بۆ دۆستایه‌تیکردن، هه‌وڵه‌کانمان له په‌راوێزکردنیانه‌وه بگۆڕین بۆ به‌شداری و پرۆسه‌ی پێکه‌وه‌ژیان له‌نێو کایه‌کانی ژیاندا. دیدگامان سه‌باره‌ت به بێ‌ڕێز سه‌رنج خستنه‌سه‌ریان بگۆرین و ڕێز له‌و حاڵه‌ته‌یان بگرین که هه‌یانه. ئه‌م جۆرانه له مرۆڤ له هه‌مو که‌سێکیتر زیاتر پێویستیان به کۆمه‌که، کۆمه‌کیش له ته‌ختکردنی هه‌مو به‌ربه‌سته‌کانی نێوانمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت نه‌کا به‌هیوابین نه‌ك هه‌ر خۆمان بگره داواکاریشمان له‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌ش ئه‌وه بێت که که‌س گوێبیستیان نه‌بیت .. بۆیه ئه‌وانه‌ش به‌لای منه‌وه گرنگن به‌ڵام گرنگبونه‌که‌یان له هه‌بویه‌کی سروشتیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له خودی خۆیاندا گرنگ بن. واته بونه‌که‌یان له زه‌مینه‌ی واقعدا وه‌ك هه‌بویه‌ك سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌مانه‌ش جگه له‌وه‌ی که هه‌رکه‌سێك به‌هیوای سڕینه‌وه‌یان بێت توشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فکریی‌و میتۆدی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له درێژای مێژودا پیرۆزیه‌ك له پشتیانه‌وه به‌کاره. واته له درێژای ئه‌و مێژوه‌دا ئه‌و پیرۆزیه بۆته به‌شێك له خونه‌ریتی ئاکاریی کۆمه‌ڵ. به‌جۆرێك له ورد و درشتی کرده مرۆیه‌کاندا له کایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ئاماده‌ییان هه‌یه. ئه‌مانیش ڕیشاڵه‌کانیان به‌جۆرێك به‌ناخی کۆمه‌ڵدا ڕۆچون گه‌یشتونه‌ته سه‌ر جێگای نوستنی گه‌وره‌و بچوکی کۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و ده‌رنجامه‌وه به‌شێکی گرنگ و به‌رچاوی ڕۆحییان پێکده‌هێنن . ده‌رنجامه‌که‌ی هه‌رچۆنێك بێت کۆمه‌ڵگه له سایه‌یاندا چۆن گوزه‌ر ده‌کات له ئێستادا، بڕێکی زۆر له‌گه‌ڵیدا ئاسوده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه کرده‌یه‌کی دروست و بڕواهێنه‌ر نییه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێکت له ڕۆحیاندا بونیاد نابێت له ڕۆحه‌وه وێرانیان بکه‌یت. دواجار ئه‌وه پانیایێکی به‌رفراوانی شوێن چالاکی تۆیه‌چۆن ده‌کرێت به هیند وه‌رنه‌گرتنیان یان له فه‌رامۆشکردنیاندا ماکینه‌ی کاری هه‌موانگه‌ری به‌گه‌ڕبخه‌یت !! له‌به‌ر ئه‌وه بۆ کارێکی له‌وجۆره زۆر پێویسته به به‌رچاو ڕونیه‌وه بهێنرێنه سه‌ر هێڵ و مه‌رزه‌کانی په‌یوه‌ندیان بۆ به‌رجه‌سته بکرێته‌وه، تاوه‌کو له مه‌ترسیه‌کانیان ئاگاداربیت و له تواناکانیشیاندا به‌هره‌مه‌ند.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌لای منه‌وه نا ئاساییه بخوازیت له‌و بیابانه‌ڕێیه‌دا به‌هه‌مان دیدگاوه هاوسه‌فه‌ر و ڕێبواری یه‌ك ڕیگا بیت که هه‌ر له ئێواره‌وه دیاره جگه له ئێسکوپروسکی قوربانیه‌کان توشی هیچ شتێکی دیکه نابیت تێیدا. ئه‌مه سه‌ره‌تایێکه بۆ شکست. ئه‌مه له ئاکامدا ئاماژه‌ی قڕوقه‌پ کردنێکه ئاسته‌مه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا وه‌ڵامێکی دروست بهێنرێته گۆ. ئه‌مه‌چونه‌ژێر باری به‌رپرسیاریه‌تێکی مێژوییه بۆ هه‌ر که‌سێك که له‌ناخی خۆیدا هه‌ست به باری به‌رپرسیاره‌تی ده‌کات .
لێپرسراوه‌تی هه‌ر بابه‌تێك، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی نووسه‌ره‌که‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ر بابه‌تێك یا سه‌رنجێك که سوکایه‌تی و گاڵته‌کردن به‌رامبه‌ر به ژێنده‌ر، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، نه‌ژاد، ئایین، چین و بیرورای تاکه‌که‌سێك بگرێته خۆی، له‌م وێبڵاگه‌دا بڵاو ناکرێته‌وه.بنه‌مای هه‌ر هاوکاری و به‌شدارییه‌ك له وێببلاگه‌دا، مرۆڤدۆستی، ژینگه‌دۆستی و گیانی ته‌باییه، هه‌ر بیربۆچوونێك که دژی ئه‌م سێ بنه‌مایه بێت، به په‌ێڕه‌وی ئه‌م وێببلاگه ناکۆك ده‌بێت.