زیاتر له ساڵێک له‌و وه‌زاره‌ته‌دا وه‌ک وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت کارم کرد و دواتر وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان تا له ناوه‌ڕاستی مانگی مارتی 2008 ده‌ستم له‌کاروباری ئه‌و وه‌زاره‌ته کێشایه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ منێک که ساڵانێکه سه‌رقاڵی کاری مه‌یدانیم له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالدا کارێکی سه‌خت بوو خۆبه‌ستنه‌وه به چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه،هه‌رچه‌نده له‌و ساڵه‌دا توانیم به‌رهه‌می باشم بۆ ئه‌و وازارهته هه‌بێت ،له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ناساندنی کۆمه‌ڵێک له چالاکه‌کانی بواری ناساندنی ئه‌نفال و جینۆساید بوو به‌و وه‌زاره‌ته‌و بانگهێشت کردنیان و دواتر زۆر کاری به‌دوادا هات.
ئیستاش به‌وپه‌ڕی گوڕ‌و تینه‌وه کار بۆ ئهودۆزه ئینسانییه ده‌که‌م وبهتهنیا ماڵپه‌ڕێک به‌ڕێوه ده‌به‌م که‌به چوار زمان لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد بڵاو ده‌کاته‌وه به‌ناوی (ئه‌نفالنامه) (http://anfalnama.blogspot.com/ ) .
له‌پاش رۆشتنم له‌وه‌زاره‌ت بۆیه‌که‌مجار له مێژوودا بینیم پۆستی وه‌زاره‌تێک به به‌ریدی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ره‌وانه بکرێت،ره‌نگه پرسیار بکرێت چۆن؟
له‌نێوان وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌دا نزیکه‌ی کیلۆمه‌ترێکه که‌چی دوای 21 رۆژ هێشتا به‌ریده‌که‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌تان نهگهشتبویه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وناچار به‌ده‌ست کتابه‌که‌م برد و ئه‌وه‌ی له‌ناو پۆسته‌که‌دایه له‌وانه‌یه هێشتا له‌وێ مابێت!!!
له‌وه بێده‌نگیم کرد ئێ خۆ نابێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رده‌می (ته‌ته‌ر) که‌جاران له‌شۆڕشدا پۆستێکی له‌و جۆره هه‌بوو،له‌دنیای پێشکه‌وتودا زۆربه‌ی کاره‌کان له‌رێگه‌ی ئینترنێته‌وه ده‌کرێن که‌چی.....
به‌هه‌ر حاڵ مه‌به‌ستی من له‌م نامه‌یه داوایه‌کی یاساییه که ناکرێت لێی بێده‌نگ بم ئه‌ویش دوای سێ مانگ له دهسلهکار هه‌ڵگرتنم تا ئاێستا له وێب سایتی وه‌زاره‌تدا ناوی من وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان ماوه و ئه‌مه‌ش بۆمن مایه‌ی پرسیاره‌و به‌رده‌وام خه‌ڵک په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌کات له‌سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌و وه‌زاره‌ت وبهڕێوهبهرایهتییه، له‌روی یاساییه‌وه ده‌توانم سکاڵا بکه‌م له‌به‌کار هێنانی ناوه‌که‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به‌ڵام ویستم ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بده‌مێ بۆئه‌وه‌ی ناوهکاهم لا ببه‌ن و به‌فه‌رمی داوای لیبوردنم لێ بکه‌ن به‌رله‌وه‌ی رێگه‌ی یاسا بگرمه به‌ر.
پێم سه‌یره وه‌زاره‌تێک 3 مانگ ته‌ماشای ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی نه‌کات و نه‌زانێت من له‌وێ نه‌ماوم ،بۆخۆی ئه‌مه پرسیاره و ده‌مه‌وێت وه‌ڵامه‌که‌یم ده‌سکه‌وێت چونکه ئه‌گه‌ر بمویستایه ناوم له‌وێ بمێنێت وازم له‌کاری وه‌زاره‌ته‌که‌تان نه‌ده‌هێنا.
ده‌توانن سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که راست بکه‌نه‌وه (http://www.momakrg.org/paywandy.php ).
لێپرسراوه‌تی هه‌ر بابه‌تێك، ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی نووسه‌ره‌که‌ی. هه‌روه‌ها هه‌ر بابه‌تێك یا سه‌رنجێك که سوکایه‌تی و گاڵته‌کردن به‌رامبه‌ر به ژێنده‌ر، ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، نه‌ژاد، ئایین، چین و بیرورای تاکه‌که‌سێك بگرێته خۆی، له‌م وێبڵاگه‌دا بڵاو ناکرێته‌وه.بنه‌مای هه‌ر هاوکاری و به‌شدارییه‌ك له وێببلاگه‌دا، مرۆڤدۆستی، ژینگه‌دۆستی و گیانی ته‌باییه، هه‌ر بیربۆچوونێك که دژی ئه‌م سێ بنه‌مایه بێت، به په‌ێڕه‌وی ئه‌م وێببلاگه ناکۆك ده‌بێت.