هه‌ورامان علی
هاوینی سالی 1979 بۆیه‌که‌م جار ته‌له‌فزیۆن له ته‌وێڵه‌دا بینرا، تا ئه‌و کاته ته‌له‌فزیۆن له شارۆچکه‌که‌ی ئێمه‌دا وه‌ر نه‌ده‌گیرا . پێم وایه دوای دامه‌زراندنی بورجه‌که‌ی ئه‌زمر بوو . بیرم دی عه‌سرێکی دره‌نگ بوو پۆلیسه‌کانی پشت داواناوه‌ندی له به‌رده‌م پۆلیسخانه‌دا ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان له سه‌ر مێزێکی فه‌رمانگه‌که‌یان دانابوو .، یه‌کێك له پۆلیسه‌کانیش له سه‌ربانی پۆلیس خانه‌وه به فه‌رمانی ئه‌فسه‌ره‌که‌ی ئانتێنه‌که‌ی ده‌چه‌رخان ،دوای هه‌ولدانێکی زۆر به که‌مێک خشه‌خش و ته‌رزه‌یه‌کی زۆره‌وه ته‌له‌فزیۆنه‌که که‌وته کارکردن . من ئه‌وکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر مالمان له هه‌له‌بجه بوبوو ته‌له‌فزیۆنم دیبوو ، به‌لام نه‌ک هه‌ر هاوته‌مه‌نه‌کانم به‌لکه به‌شی زۆری خه‌لکی شارۆچکه‌که‌مان تا ئه‌و کاته یه‌که‌م جاریان بوو شتی وا ببینن. بۆیه زۆربه‌مان به راکه راك خۆمان گه‌یانده به‌رده‌م پۆلیسخانه . له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا حه‌شاماتی مندالان تا به‌رده‌م دار گوێزه‌که هات یه‌که‌مین فلیم کارتۆن که منداله‌کانی خۆشحال کرد ( پاپای) بوو. کاتێک ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ پۆلیسه‌کان ده‌ریان کردین و بلاوه‌یان پێکردین ئه‌وجا زانیم هه‌ر ئێمه‌ی منداڵ نه‌بوون که به‌دیار جه‌نابی ته‌له‌فزیۆنه‌وه واقمان ورمابوو، به‌لکه ته‌واوی سه‌ربانه‌کانی ده‌وروبه‌ری پۆلیسخانه به ئاپوره‌ی گه‌وره‌کان ته‌نرا بوو.