ململانێی ئازدیخوازان و ده‌سه‌ڵات و پاوانکه‌رانی کۆمه‌ڵگه شتێك نییه، تازه بێ و تایبه‌ت بێت به سه‌رده‌مێك، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یا گۆشه‌یه‌کی جیهان، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه له کوردستان ملمانێی پێنووس و چه‌ك ده‌گاته ئاسێك که ناچار بین، خوێنی خۆمان بکه‌ینه کاسه‌یه‌ك و مێژووی ئه‌م ملمانێیه‌ی پێ بنووسینه‌وه، درێژه‌ی هه‌مان ڕه‌وتی مێژووییه، که له‌سه‌رتاسه‌ی جیهاندا به‌نرخی گیانبه‌خشی سه‌دان و هه‌زاران به‌ڕێژه‌یه‌ك لێره‌و له‌وێ ئازادییه تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کانی به‌سه‌ر سه‌روه‌راندا سه‌پاندووه.
تیرۆری ڕامیاری یا به دیوه‌که‌ی تری‌دا تیرۆری ده‌وڵه‌تی، کۆڵه‌که‌یه‌کی کۆنی ده‌سه‌لاته و له به‌رامبه‌ریشیدا یه‌کگرتن و یه‌کڕیزی ئازادیخوازان له سه‌نگه‌ری زۆرليكراواندا ته‌نیا چه‌کێکه، که ده‌کرێت له کۆتاییهێنان به پاوانگه‌ری پارته رامیارییه‌کاندا هانای بۆ به‌رین.
ئه‌گه‌ر دوێنێ نۆره‌ی «سه‌لاح هه‌ورامى ، ره‌ئوف كامل ، ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، فه‌رهاد فه‌ره‌ج و «شاپور عه‌بدولقادر» و «قابیل عادل»و .... و ئه‌مڕۆ نۆره‌ی «سۆران مامه حه‌مه»یه، ئه‌وا به‌یانی نۆره‌ی من و تۆیه. بۆیه ناکرێت و بێسووده ته‌نیا به ڕشتنی دوو فرمێسك و ده‌ربڕنی هاوده‌ردی بچینه پای كيشمه كيشيكه‌وه که ده‌سه‌ڵات و نۆکه‌رانی به‌رامبه‌ر په‌یڤه ئازاده‌کان به‌ڕێیان خستووه. ئه‌گه‌ر تۆش به ته‌مای کۆڵ نه‌ده‌ی و به ئاسانیش بۆ نه‌هه‌نگه‌کانی ده‌سه‌ڵات قوت نه‌درێیت، ده‌وه‌ره ده‌ره‌وه و به‌ڕیزی ئه‌وانه په‌یوه‌ست به، که له هیچ سه‌رده‌م و له هیچ گۆشه‌یه‌کی دونیادا ملکه‌چی ده‌سه‌لات و چه‌وسێنه‌ران نه‌بوون؛ ڕیزی ئازادیخوازانێك که هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی تیرۆرستان نه‌ك ناتوانێت چۆکیان پێ دابدات، به‌ڵکو له‌سه‌ر خه‌باتکردن له‌پیناو ئازادی سوورتریان ده‌کا و به‌رچاویان ڕوونتر ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که پێویسته هه‌موومان ئاوڕی لێ بده‌ینه‌وه و پرسیارمان لا دروست بکات، ساتی ئه‌نجامدانی تیرۆره‌کانه. تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌کادیمیستان له کاتێکدا ده‌ست پێده‌کات، که هه‌ر دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، به ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ها له کاتێدا «سۆران مامه حه‌مه» وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاك و ده‌رکه‌وته‌ی که‌رکووك و «عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف» وه‌ك که‌سێکی ئه‌کادیمیست و ئاگا له پرسی ئه‌و شاره تیرۆر ده‌کرێن، که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ستیان له پرسی که‌رکووك دا، که زیاتر له شه‌ست ساڵه به ڕواڵه‌ت، خه‌ڵکی ئازاديخواز و بنده ستى له پێناودا به کوشت ده‌ده‌ن، ده‌رده‌که‌وێت! ئایا ئه‌مانه گشتی ڕێکه‌وتن؟
ئێمه وه‌ك هاوکاران (ڕۆژنامه‌نووسان) و تاکه ئازادیخوازه‌کانی کوردستان، داوای دادگه‌ییکردنی ئه‌و پارت و ده‌سه‌لاته‌ین، که له پشت ئه‌م تیرۆره‌وه وه‌ستاون و بانگه‌وازی هه‌موولایه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه و سه‌نگه‌رگرتن و یه‌کڕیزی له‌به‌ره‌ی بنده‌ستاندا ده‌که‌ین، چونکه سه‌رکه‌وتن و کۆتاییهێنان به سه‌رکوت و تیرۆر و چه‌وسانه‌وه، ته‌نیا له گره‌وی هاتنه پيشه‌وه‌ى خه‌باتێکی مه‌یدانی و گشتگیری ئازاديخوازان و به‌شمه‌ينه‌تانى کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینینه‌وه و دواجار سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ره‌ی گه‌ل و ڕسوایی بۆ سه‌رکوتگه‌ران و پاوانگه‌رانی نان و ئازادى کۆمه‌ڵگه‌یه.
سڵاو له گیانبه‌خشی ڕۆژنامه‌نووس «سۆران مامه حه‌مه»
مه‌رگ و ڕسوایی بۆ بکوژانی ده‌نگه ئازاده‌کان
بۆ به‌شداریکردن له واژۆنامه‌که‌دا کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.petitiononline.com/Soranmem/petition.html
بۆ په‌یوه‌ندی گرتن: chak_org@yahoo.com
لیستی واژۆگه‌ران
ناوی سیانی شوێن پێشه
1 ناوه ندى چاك chak www.chak.be www.chaknews.com
2 پۆلا عه‌زیز سوێد زيندانى سياسى
3 هیوا ناسیح سویسرا نووسه‌ر
4 ئاريز دارابوور ئالمانيا نووسه‌ر
5 هه‌ژين ئا‌ڵمانیا http://hezhean.kurdblogger.com
6 روناك ئه‌حمه‌د ئالمانيا زيندانى سياسى
7 روناك شواني سويد نووسه ر
8 على قادر ئالمانيا CHAK
9 قادر نادر سوێد نووسه‌ر
10 کاوه ئه‌مین سوێد نووسه‌ر
12 ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی دانیمارک نووسه‌ر
13 عه‌لی مه‌حمود موحه‌مه‌د هۆڵه‌ندا نووسه‌ر
14 دانا جه‌لال سوێد نووسه‌ر
15 سه‌فوه‌ت خه‌باری سوێد نووسه‌ر
16 کیوماس ئه‌لیاسی سوێد ئه‌ندامی پژاک
17 هیوا گوڵ محه‌مه‌دی سوێد نووسه‌ر
18 سلاح سۆفی سوێد شاعیر
19 هیشام ئاکره‌یی سوێد نووسه‌ر
20 خدر کوردستانی سوێد سياته‌مه‌دار
21 ساماڵ ئاکۆیی سوێد خوێندکار
22 ڕیژین ئیبراهیم سوێد ڕۆژنامه‌نووس
23 سه‌باح عه‌لى قاره مان كفرى ڕۆژنامه‌نووس
24 عه‌دنان كۆچه‌ر بريتانيا كورى شه‌هيد
25 هاوكار گۆمه‌شينى هۆله‌ندا هونه‌رمه‌ند
26 گۆران هه‌له‌بجه‌يى دانمارك نووسه‌ر
27 مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره دانمارك نووسه‌ر
28 خه‌بات نه‌وزاد هه‌له‌بجه ڕۆژنامه‌نووس
29 بڕیار مه‌حمود سنه ڕۆژنامه‌نووس
30 وریا مه‌لا ئه‌مین هه‌ولێر په‌یامنێر
31 شه‌یدا ئه‌ژی قه‌ڵادزێ ڕۆژنامه
22.7.2008
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌نده زانستییه‌کان، ته‌مه‌نی هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیکه‌ی 4600 ملیۆن ساله. له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا، ئه‌م هه‌ساره‌یه نیشتمان و زێدی ملیارده‌ها زینده‌وه‌ری جۆراوجۆر بووه و هه‌یه . زه‌وی وه‌ك هه‌ر ته‌نێکی تر له‌م گه‌ردوونه بێکۆتاییه‌دا په‌یره‌وی له یاساکانی گه‌شه‌کردنی سروشت ده‌کات. زه‌ویش له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا چه‌ندین قۆناغی گه‌شه‌کردنی تێپه‌ڕکردووه، ملیارده‌ها گیانله‌به‌ر و ڕووه‌کی له ئامێزی پر میهره‌بانی خۆیدا گه‌وره کردووه، ته‌مه‌نی په‌یدابوونی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت به شێوازه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی که شتێکی له مه‌یمون زیاتر بوو، کۆن نییه. ناوه‌نده زانستییه‌کان ئه‌م ماوه‌یه به که‌متر له ملیۆنێك سال ده‌خه‌ملێنن، له‌وه‌ته‌ی زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی په‌یدابووه ، هیچ گیانله‌به‌رێك هێنده‌ی مرۆڤ نابه‌رپرسانه هه‌لسوکه‌وتی نه‌کردووه، گوایه مرۆڤ له هه‌موو گیانله‌به‌ره‌کانی تر وشیارتره، ئه‌مه بۆخۆی راسته، به‌لام هه‌رگیز مرۆڤ له گیانله‌به‌ره‌کانی تر به‌رپرسیارانه‌تر هه‌لسوکه‌وتی نه‌کردووه. کار و کرده‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ر ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی به‌دبه‌ختی و کاره‌سات نه‌بووه بۆ خۆی ، به‌لکه زیانی زۆری به ژینگه و نیشتمان و زێدی گیانله‌به‌ران و ڕووه‌کیش گه‌یاندووه. ئێمه ئه‌گه‌رچی خۆمان به وشیارترین زینده‌وه‌ر ده‌زانین و خۆمان به سه‌رداری زه‌وی داناوه، باقی گیانله‌به‌ره‌کانی تر به‌که‌متر له خۆمان چاولێده‌که‌ین و به خزمه‌تکاری خۆمانیان ده‌زانین.......که‌چی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی خۆمان، ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی ژیان و ئه‌رك و مافه‌کانمان دیاری ده‌که‌ن، له زۆر بواردا کوتومت کۆپیه‌کی یاساکانی جه‌نگه‌ڵن! من باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی خواره‌وه ناکه‌م، با له‌سه‌ره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین. مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی به‌رزترین ئۆرگانی ده‌سه‌لاتداریه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی نییه؟ا، فه‌رموون با پێکه‌وه سه‌رنجی میکانیزم و پێوه‌ره‌کانی بریاردانی ئه‌م ئۆرگانه بده‌ین، پێموانییه که‌س گومانی له‌وه هه‌بێت که فاکته‌ری بنه‌ره‌تی و چاره‌نوسساز له بریاردانیدا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وله‌ته به‌هێزه‌کانی دنیایه! ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانی که ته‌نیا پێنج ده‌وله‌تن مافی ڤیتۆیان هه‌یه. مافی ڤیتۆ یانی چی، جگه له‌وه‌ی مافێکی یاسایی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌یه تاهه‌ر بریارێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه‌بوو جا با له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیشدابێت، پوچه‌لبکرێته‌وه! که‌وایه به‌رژه‌وه‌ندی و هێز، رۆلی سه‌ره‌کی بگره له دیاریکردنی رێره‌وی ژیانی ئێمه‌ی مرۆڤدا تاقه رۆل ده‌بینن، ئایا ئه‌مه زۆر خراپتره نییه له‌و لۆژیکه‌ی که له جه‌نگه‌له‌کاندا زاڵه؟ له‌وێنده‌رێدا شێرك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی ماسولکه و چه‌پۆکه‌کانی به‌هێزن، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاسکێك بکوژێت بۆ خۆی و بێچوه‌كانی ژه‌مه خۆراکێکی ناسك و به‌له‌زه‌ت دابین بکات! به‌لام خواردنی گیانله‌به‌ره‌کان له‌لایه‌ن یه‌کتره‌وه ته‌نیا غه‌ریزه‌یه‌کی سروشتییه و وه‌لامدانه‌وه‌یه به برسیه‌تی، لای مرۆڤ مه‌سه‌له‌که زۆر له‌و غه‌ریزه‌یه تێپه‌ری کردووه. ئێمه نه‌ك بۆ ژه‌مێك خۆراك ئاماده‌ین ژیان له گیانله‌به‌رێك زه‌وت که‌ین، به‌لکه بۆسه‌پاندنی بیروراکانمان، له‌پێناو دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان ئاماده‌ین میلله‌تێك قرکه‌ین، ولاتێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دنیا بسرینه‌وه! ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ زه‌وت بکه‌ین، هه‌ر ئێستا به‌شی نه‌ك هه‌ر له‌ناوبردنی میلله‌تێك چه‌ك و هۆکاری له‌ناوبردنمان هه‌یه، به‌لکه ته‌نیا چه‌کی ناو‌کی و ئه‌تۆمی و هایدۆجینییه‌کان به‌شی نابوتکردنی ده‌یان جاره‌ی گۆی زه‌وی ده‌که‌ن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
ڕوشنویرا، نووسه‌را، هونه‌رمه‌ندا، ئه‌ندیشمه‌ندا، وه‌نه‌ره وه‌شه‌ویسه‌کا ویبلاگ‌و ته‌ویڵی
چه ئارویۆ، ئیمه ده‌سه‌ندکاری وێبلاگ‌و ته‌ڤیڵی، هه‌وارما فاڕمێ پێ وێبلاگ‌و سه‌کو ڕوشنبیری هۆرامانی، که ویبڵاگیڤی تازه‌ن و پیسه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤیوی گونجیاته‌ری پێ وێبلاگ‌و ته‌ڤیڵی. چه یه‌ره مانگی ویه‌رده‌نه فره‌و وه‌نه‌ره وه‌شه‌ویسه‌کا ویبلاگ‌و ته‌ڤیڵی، فره جاری پێشا نویستینمی و چنه‌شا په‌رسێنمی: چی جیاتی ئی کارییه، ده‌ست پێ کاریڤی گۆره‌ته‌ری و گشتگیرته‌ری مه‌به‌رمی؟
ڕاستییه‌که‌ش ئیمه سه‌ره‌تا پیسه‌و کاریڤی که‌سی و ته‌نیا پێ زیندۆکه‌رده‌ی یاداڤه‌ریه‌کاما ویبلاگ‌و ته‌ڤیڵیما که‌ردۆ، به‌ڵام ئاماده‌یی و باوه‌شۆکه‌رده‌ی وه‌نه‌ره وه‌شه‌ڤیسه‌کاما پێ کاریڤی ڕۆشنویری فراوانته‌ری و هه‌مه‌لایه‌نته‌ری، ده‌ستبه‌رده‌ی پێ ئه‌ڤه‌که‌رده‌و ویبلاگیڤی ته‌ری به‌نامو «سه‌کو ڕوشنویری هۆرامانی»یش که‌رد به کاری ده‌ستبه‌جی و گونجیاته‌ر. هه‌ڵبه‌ته ئانه‌یشما ویر نه‌شوو، که ناوه‌نده هۆرامییه‌کی چه هۆرامانو به‌شو ئیرانییه‌نه، سنووریڤی دیاریکریا و به‌رته‌سکو کارکه‌رده‌یشا هه‌ن، ئادیش ڤه‌رو سیسته‌مو سه‌رکوتگه‌رانه‌و ڕژیمه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی چه ئێرانه‌نه، هه‌رپاسه چه هۆرامانو به‌شو عیراقییه‌نه، ناوه‌نده ڕوشنویرییه‌کی دابه‌شی بیینی سه‌رو پارته ڕامیارییه‌کانه و ئانده ئامانجشا خزمه‌ت به پارته رامیارییه‌کاشانه، هیچکات ئامانجشا خزمه‌تکه‌رده‌ی به ناوچه‌و هۆرامانی نه‌بییه‌ن و نییا.
چی باره ناهه‌مواره‌نه، ده‌ستبه‌رده‌ی پێ کاریوی ڕوشنویریی سه‌ربه‌خۆ و گشتگیر، که پتاوڤو گردو نووسه‌را، ڕوشنویرا، هونه‌رمه‌ندا، ڕه‌خنه‌گرا، ئه‌ندیشمه‌ندا، چالاکا بوار‌و ماف‌و مروڤی و ژینگه‌پاریزی، زاڕوڵه‌پاریزا و چالاکه فیمینیسته‌کا، پیڤه‌ره کو که‌روڤه و تواناکاشا ڕاو ڕزگارکه‌رده‌ی هۆرامانی چه چیرو باریویه‌نه که سه‌پیان سه‌رشه‌ره ڕزگار که‌را و جاریوته‌ر هۆرامانی که‌راڤه به به‌هه‌شتو ئه‌وینی و مه‌ڵبه‌ند و وه‌نیاری و ئه‌ندیشمه‌ندی و سروشپه‌رشی و ته‌بایی مروڤه‌کاش.
یه‌که‌م ئامانج‌و دما ئامانج‌و ئیمه، وه‌ڵڤسته‌ی ڕوشنویری هۆرامانی و فه‌راهه‌مکه‌رده‌ی بزاڤیوی مروڤدوست، ژینگه‌پاریز، دادپه‌ره‌وه‌روازی کۆمه‌ڵایه‌تییا، ئینه‌یچه ته‌نیا به هه‌مکاری و هه‌ره‌وه‌زی هه‌مه‌لایه‌نه‌و گردیماوه کریو و سه‌رگیرو، چه ئارووه به‌یه‌کجاری هه‌ڤارما فاڕمێ پێ (سه‌کو ڕوشنویریی هۆرامانی) و ده‌ربازه‌و ئی سه‌کوه سه‌ربه‌خوه و ئازاده‌یه، پێ گرد نووسه‌ر و ڕوشنویر و ئه‌ندیشمه‌د و ڕه‌خنه‌گر و هونه‌رمه‌ند و چالاکه‌کا بوار‌و ماف‌و مروڤی وازا و متاودی پی ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه په‌یوه‌ندیما پۆڤه که‌ردی:
http://srhoramani.kurdblogger.com
که‌مال هه‌ورامی
هه‌ر پێسه که‌رده‌بۆم خووه‌و ڕوانه‌یم، هه‌رکاتێو وه‌رمه‌نه هوربێزو، زوو یا دێر په‌یم مه‌سه‌لێوه نیه‌نه، مشۆم ته‌ماشاو ژمارێ جه سایده کوردییه‌کا که‌رو، تا جه دما ده‌نگوباسو کورده‌سانی و ناوچه‌که‌ی ئاگادار بو. هه‌رچنده به‌شێوێ گردگیر مه‌سه‌لێ ڕۆنامه‌کاری جه گردو ڕوه‌کاوه به‌تایبه‌ت جه‌بارو ڕواڵه‌تیۆ ته‌کانه‌ش دان‌و مایێ وه‌شحاڵیا به‌ڵام گه‌ر کار‌و ڕۆنامه‌کاری جه خود‌و وێشه‌نه ده‌یش وه‌روباسیۆ و گه‌ره‌کت بۆ ڕۆنامه‌کاری کوردی به‌ری چێرو ئا پێناسه‌یۆ ئانا فره هه‌ژارا و پێناسه‌که فڕه‌ش مدۆوه به‌رو په‌ڕا جه که‌مایه‌سی . هه‌ڵبه‌ت من گه‌ره‌کم نیا چێگه‌نه ئامه‌سه‌لێ ده‌و وه‌رو باسیۆ ئنگه‌که هیزی ( 7 / 7 / 2008 ) ی ، په‌ی یه‌ك هه‌واڵی به دوێ سه‌ردێڕێ به دوێ ژمارێ جیاوازێ جه ( په‌یامنێر و سبه‌ینه) که هه‌رگیز مه‌کریۆ ئا دوه ژماره هه‌ردوی ڕاسێ با زیاته‌ر بی مایێ سه‌رنجیم و سه‌رسامیم، هه‌ر په‌وکی په‌نه‌م خاس بێ ده‌قو هه‌واڵه‌که‌ی جه هه‌ردوی سایده‌که‌نه وزو وه‌ره‌چه‌م و وانه‌ری تاوه‌کو وانه‌ر وێش بار‌و ڕۆنامه‌کاری کوردی هورسه‌نگنۆ ....که‌مال هه‌ورامی
1
دروسته ده‌بوو بۆ نووسینی بابه‌تێکی له‌م شێوه‌یه به مێژووی هه‌ندێك ( چه‌مک )دا ڕۆ بچومایه و ئاماژه‌م به چه‌ندین سه‌رچاوه بدایه. تاوه‌کو هه‌رخوێنه‌رێکی به‌ڕێز گومانێکی نادروستی بۆ دروست بوایه سه‌یری سه‌رچاوه‌کانی بکردایه و له نادروستی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیدا ڕاڤه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ تێڕوانینه‌کانی ئێمه‌ومانان نه‌کردایه. له‌وه‌ش زیاتر به ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی تێپه‌ڕیو تۆمه‌تباری نه‌کردینایه...
که‌مال هه‌ورامی
2
3
که‌مال هه‌ورامی
4
ته‌واوکه‌ری (له‌دور بۆم مه‌گه‌ڕێ ، ئه‌مه‌م له‌ته‌نشتدا !! 4)
که‌مال هه‌ورامی
ئه‌گه‌ر چی گرنگه له نێو ڕازی په‌نا ئاگردانه‌کانی هه‌وراماندا ئاماژه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوها گرنگ ده‌کات . به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر به‌خستنه‌ڕوی گرفته‌کان له وێنه‌ی دوه‌مدا و گوزه‌راندنی ژیانێکی خۆشگوزه‌ران له وێنه‌ی یه‌که‌مدا سه‌رنجمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگتر کۆ ده‌کاته‌وه‌و له ئێستادا پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که بۆته مایه‌یی مشتومڕی زۆری کارشناسان و ڕوناکبیران له سه‌رێکه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران و یاسا هه‌ڵهێنجه‌ران له سه‌رێکیتره‌وه. ئه‌وه‌ی که زۆر له تیۆرسێنه کۆمه‌ڵناس و تاکگه‌راکانی سه‌رقاڵکردوه و بۆته مایه‌یی ناسینی جۆری ده‌سه‌ڵاته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی پێده‌ناسرێته‌وه. له‌نێو ئه‌و ڕازه‌دا ئاماژه به‌چه‌سپاندنی ئه‌و سیستمه‌ده‌کات و هاوکات پێمان ده‌ڵێت ڕیشه‌کێشکردنی گرفته‌کان له‌وێوه ناکرێت به‌هیوایان بین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رنجمان بۆ شوێنێك ڕاده‌کێشێت . یان به‌واتایێکی تر ده‌سه‌ڵاتێك داوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له دیده بگرێت ده‌یکاته پێویستیێکی حه‌تمی تاوه‌کو داوه‌ری هه‌مو ئه‌و کێشه‌و گرفتانه ده‌کات که له نێو کۆمه‌ڵدا ئه‌گه‌ری ڕودانیان هه‌یه. واته ده‌سه‌ڵات له پانتایی ئه‌و ڕازه‌دا پێویستیه و ئه‌وه‌ش گرنگه‌که جۆری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له وێنه‌ی سێ‌دا دیاریکردوه. به‌ڵام لێره‌دا به په‌سه‌ندی ده‌زانم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کیتری نێو دیمه‌نی دوه‌مدا بوه‌ستم ، سه‌رنج بده‌ن !
درێژه‌ی بابه‌ت...
پیشکه‌ش پا ئازیزه، که چنی دییه‌ی ئی دیمه‌نیه، وه‌شڵێ به زمسانو 1980 موازا و گناڤه یادکه‌رده‌ی هاوه‌ڵه‌کاو ئا ڕوژگاره‌یشا... ئاکۆ مارانی
درێژه‌ی بابه‌ت...نامق هه‌ورامی
namqjournalist@yahoo.co.uk
ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كارهێنراوی شوێنێكه نه وڵاته‌و نه شتێكه بكه‌وێته ناو جوغزی پێناسه‌كانی دیاریكراو بۆ وڵات یان شێوازی به‌ڕێوه‌بردن.لێره به‌رگێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌به‌ر دیموكراسیدا ده‌كرێت كه له‌قوتوی هیچ عه‌تارێكدا نه‌بینراوه و نابینرێت،دیموكراسییه‌ت راسته چه‌ن شێوازێكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بێر نه‌چێت دیموكراسییه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه تێگه‌شتووین له‌هیچ دنیایه‌كدا نییه، چونكه پراكتیكی ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رگیز به‌و شێوه رێژه‌ییه نییه كه له‌لای ئێمه هه‌یه، دیموكراسییه‌ت له‌م وڵاته‌دا وه‌ك قسه‌ی ئه‌و پیره‌ژنه‌ی خزممانه كه ده‌یگوت”خه‌ریك بوو جه‌ڵته لێم بدات” له‌كاتێكدا جه‌ڵته رێژه‌یی نییه یان لێت ده‌دا یان لێت نادا،ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بڵێیت وه‌خت بوو ماشێن لێم بدات.
درێژه‌ی بابه‌ت...